. . . .


27 Mar 2013

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی لەندەنی حدک لە ڕێوڕەسمی نەورۆز دا


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: لە سەر بانگهێشتی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان باشوور، هەیئەتێکی کومیتەی لەندەن،ی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە ڕێورەسمێکی بەشکۆ دا کە رۆژی پێنج شەممه رێکەوتی 2ی خاکەلێوەی 2713 ی کوردی بەرامبەر به 21ی مارسی 2013 ی زاینی له لایەن لقی بریتانیای ئەو پارتەوە له لەندەن بەڕێوه چوو بەشداریان کرد.
سەرەتای بەرنامەکه به سرودی نەتەوایەتی و دوژمن شکێنی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد. پاشان خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێز گرتن له شەهیدانی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەل و نیشتمان ڕاگەیەندرا، ئینجا په یامی پارتی دیموکراتی کوردستان- باشوور، له لایەن بەڕێز هەڤاڵ قوتبەدین بەرپرسی بەشی ئوروپای پارتی باشوورەوە خوێندرایه وه. به دوای ئەو دا پەیامی کۆمیتەی لەندەن،ی حیزبی دیموکراتی کوردستان له لایەن بەڕێزعەبدوڵڵا ئەمینی،یەوە کە تایبەت بوو بە جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و ساڵی تازەی 2713 ی کوردی پێشکەش به به شدارانی ئەو بۆنە نەتەوەییه کرا. پاشان چەند گۆرانی هەست بزوێنی کوردی پێشکەش کرا.
به دوای ئەو دا پەیامی کۆمیتەی لەندەن،ی پارتی خانەخوێ له لایەن هەڤاڵ کامران داش خوێندرایەوه.
ئینجا به پێشکەش کردنی چەندین جۆر خواردنی کوردەواری و تایبەت به باکوری کوردستان میوانداری له بەشدارانی مەراسیمەکه کرا.
بەشی کۆتایی ئەو ڕێوڕەسمە پڕ شکۆیە بە گۆڤەند و هەڵپەرکێی کوردانی خاوەن هەستی دانیشتووی لەندەن بە رازاوه به جل و بەرگی جوانی کوردی هەتا درەنگانی شەو درێژەی کێشا.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی بریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 841 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact