. . . .


26 Mar 2013

جێژنی نەورۆز لە لایەن هێز و رێکخراوه‌ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ کور?


ناوەندی هەواڵ- کانادا: کاتژمێر 6ی ئێواره‌ی رۆژی 23ی مارسی 2013ی زایینی به‌ به‌شداریی سه‌دان که‌س له‌ کوردانی نیشته‌جێی رۆژهه‌ڵاتی کانادا رێوره‌سمی سه‌ری ساڵی نوێ و جێژنی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌ورۆز بە شکۆیەکی تەواوەوە که له‌ لایه‌ن هێز و رێکخراوه‌ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ کوردستانییه‌کان له‌ شاری هامیلتۆنی پاریزگای ئانتاریۆ، بەرێوەچوو.
سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌که‌ به‌ سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی ره‌قیب"و چه‌ند خولیک بێده‌نگیی بۆ رێزگرتن له‌ فیداکاری ‌و‌ گیانبازیی شه‌هیدانی کوردستان رێوره‌سمه‌که‌‌ ده‌ستی پێکرد،
پاشان په‌یامی هاوبه‌شی حیزب و رێکخراوه‌کانی به‌شداریی ئه‌م ئاهه‌نگه‌ پیشکه‌ش به‌ به‌شداران کرا.
ئه‌وجاره‌ نۆره‌ گه‌یشته‌ هونه‌رمه‌ندانی ده‌نگ خۆش ‌و هه‌ست بزوێنی لاوی کورد، دانا، ئاڵان،نیدار و شیرزاد. ئه‌م ئاهه‌نگه‌ به‌ هه‌ڵپه‌رکی و شادی بێ وێنه‌ له‌ که‌ش و هه‌وایکی گه‌ر و کوری کوردانه‌ کات ژمێری 2ی نێوه‌شه‌و کۆتایی هات.
رێکخراو و هیزه‌کانی به‌شداریی ئه‌م رێوره‌سمه‌ :
1- حیزبی دێموکراتی کوردستان.
2- پارتی دێموکراتی کوردستان.
3- یه‌کیه‌تی نیشمانی کوردستان.
4- حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
5- کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکیشانی کوردستانی ئێران.
6- ماڵی کورد له‌ تۆرۆنتۆ.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 943 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact