. . . .


24 Mar 2013

ئاهەنگی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی بە بەشداری سەدان کورد لە دەڤەری واشی


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: رۆژی شه‌ممه‌ ٢٣-٣-٢٠١٣ی زایینی، ڕه‌وه‌ندی كوردی هه‌ستا به‌ سازدانی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز بۆ كوردانی ده‌ڤه‌ری واشینگتۆن له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئامریكا به‌ بۆنه‌ هاتنی نه‌ورۆز و سالی ٢٧١٣ی كوردی. ئاهەنگەکە سەرەتا بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاكی گشت شه‌هیدانی ڕێگای سه‌ربه‌خۆیی و سه‌رفرازی گه‌لی کورد و سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ڕەقیب‌ ده‌ستی پێ کرد. پاشان چەندین پارچە هۆنراوەی تایبەت بە نەورۆز و هاتنی بەهار پێشکەش کرا. ئینجا بەشی هونەری پڕۆگرامەکە دەستی پێکرد و هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆش كاک سه‌لام یوسف كه به دەنگه زوڵالەکەی ئاهه‌نگه‌که‌ی به‌ چه‌ندین گۆرانی و ئاوازی خۆشی كرمانجی ڕازانده‌وه‌ كه لەگەڵ پێشوازیەکی گەرمی به شداربووان بەرەوڕوو بوو و ئامادە بووانیش بە گوڕ و تینێكي زۆرەوه بە بۆنەی جێژنی نەورۆزی کوردان و هاتنی ساڵی نوێی کوردیەوە هەڵپەڕکێیان کرد. لە بەشی کۆتایی ئەو ڕێوڕەسمە دا گۆرانی ببێژی لاو عه‌دنان گوده‌رزی بە چەند گورانییەكی خۆش بەشداری ئاهەنگەكەی كرد و شه‌وق و زەوقێکی تری خسته‌ دڵی به‌شداربووانەوە. شایانی باسه‌ ئاهه‌نگه‌که بە به‌شداری سه‌دان كوردی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ له‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كی زۆر خۆش و دۆستانه‌ كۆتایی پێ هات.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 854 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact