. . . .


24 Mar 2013

جێژنی نەورۆزلە لایەن کۆمەڵەی کولتووری کوردی و بە هاوکاری یەکێتی لا??


ناوە‌ندی هه‌واڵ - نۆروێژ: کاتژمێر ٦ی ئێواره‌ی رۆژی ٢٣ی مارشی ٢٠١٣ی زایینی به‌ به‌شداریی سه‌دان که‌س له‌ کوردانی نیشته‌جێی نۆروێژ، رێوره‌سمی جێژنی نه‌ورۆز بە شکۆیەکی تەواوەوە بەرێوەچوو.
سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌که‌ به‌ سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی ره‌قیب" لە لایەن کۆرسی سروودی یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان و چه‌ند ساتێک بێده‌نگیی بۆ رێزگرتن له‌ فیداکاری‌و‌ گیانبازیی شه‌هیدانی کوردستان جێژنه‌که‌ ده‌ستی پێکرد، پاشان بەرێزان ئاسۆ عومەرزادە و هێرۆ کەریمی وەک پێشکەشکارانی جەژنەکە، بە چەند کۆپلە شێعری نەورۆزی و لە وته‌یه‌کدا‌ به‌خێرهاتنی به‌شدارانی به‌رز راگرتنی ئاگرو ئامانجه‌کانی نه‌ورۆزیان کرد.
ئینجا کۆرسی یەکێتی لاوان بە سروودی خوایەوەتەن ئاواکەی جێژنەکەیان رازاوەتر کرد.
داوای لە لایەن بەرێز سەردار محەممەدپوور، ئەندامی بەرێوەبەری کۆمه‌ڵه‌ی کولتووری کوردی رۆمه‌ریکه،‌‌ په‌یام پیرۆزبایی نەورۆز پێشکەش کرا. محەممەدپوور له‌ به‌شیکی په‌یامه‌که‌ی دا وتی: هەروەک دەزانن جەژنی نەورۆز جەژنێكی دێرینی نەتەوەی كوردە، هەروەهاجەژنی هەموو ئەو نەتەوانەشە کە سەردەمانێک پەیڕەوی ئایینی ئیزدی و زەردەشتی بوون .نەورۆز لە رۆژمێری کوردیدا لە ٢١/ ٣ ی زایینی یەکەمین ڕۆژی لە ساڵی تازەدا دەست پێدەکات هەر لەبەر ئەو هۆیەشە کە لە پەرتوكی ئاڤێستا دا ئەم مانگە بەمانگی ئاگر ناودێرکراوە .
نەتەوەی كورد لە هەموو بەشەکانی كوردوستان لەو رۆژەدا جەژن پیرۆز دەکەن، لەسەر لوتكەی چیاكان ئاگر دەکەنەوەو چالاکی جۆراو جۆر کە تایبەتن بەو ڕۆژە پێشان دەدەن ،هاتنی نەورۆز واتە سەرما و سەهۆڵ کۆتایی دێ و وەرزێکی نوێ دەستپێدەکات کە وەرزی ژیانەوەو سەوز بونەوەیە. لەلایەکی دیکەشەوە وێڕای پێکهێنانی جەژن و خۆشی جارێکی تر بە دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان نیشان دەدەن کە گەلی کورد گەلێکی کۆڵنەدەرەو هەر هەلێکی بۆ بڕەخسێت شۆڕش و بەرخۆدان لە دژی داگیرکەران وەڕێدەخات، هەر بەو هۆیەش داگیرکەرانی کوردستان لە پێشوەختدا ئامادەکاری تەواو دەکەن بۆ بەرەنگار بونەوەو کپ کردنی هەر جۆرە خۆنیشاندانێک کە لەلایەن خەڵکی ئازادیخوازەوە بەڕێبخرێت ، بە خۆشحاڵیەوە ئێستا جەژنی نەورۆز بۆتە بۆنەیەکی جیهانی و لە رێکخراویی جیهانی یونسکۆ بە فەرمی دانی پێدانراوە، بەو واتایە کە چیدیکە داگیرکار و دوژمنانی کوردستان ناتوانن ئەم بۆنە مێژوییە ئینکار بکەن.
گرنگیی نەورۆز بۆ ئێمەی کورد وەک بۆنەیەکی مێژویی و کولتوری هەمیشەبە شێوەیەکی زۆر تایبەتی و پڕ بایەخ چاولێکراوە لەلایەکی تریشەوە نەورۆز وەک بۆنەیەکی جەماوەریی بۆ ڕێکخستنی گەل بەشێوەیەکی سەردەمیانە ھێنانەگۆڕی گوتاری دێموکراتییانەو باسی مافی یەکسان لەگەڵ گەلانی دەوروبەری خۆماندا بەکار براوە . کەوابوو نەورۆز بۆ ئێمە بەڕاستی گرنگە. نەورۆز بریتییە لە پێناسەی ژیانی کورد لە تیۆریی دا و وەبیرھێنانەوەی مافی ژیانی یەکسان ‌و، سەلماندن‌و پێشاندانی ھەبوونی کورد لە پراکتیک دا.
ئێمە لە کاتێکدا یادی سەری ساڵی ١.١ . ٢٧١٣ی کوردی دەکەینەوە و ‌ ئاهەنگی بۆدەگێرین دیکتاتۆر و داگیرکەران یەک لە دوای یەک هەرەس دێنن،، لەهەر كۆمەڵگایەكدا ستەم وچەوساندنەوە بوونی هەبێت بێگومان شۆڕش و ڕاپەڕینیش بۆ لەگۆڕنانی ئەوزوڵم وزۆرداریە دێتە ئاراوە. زۆرێك لەگەلانی ناوەچەکە ساڵانێكی دوورودرێژ بو لەلایەن کۆمەڵێک حکومەتی دیکتاتۆر فەرمانرەوایی دەكران ودەچەوسێندرانەوەوسەروەت و سامانیان بە تاڵان دەبرا ، هەژاری و بێکاری ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕوی لە زیاد بون دەکرد ، دوای ئەوەی کە نەهامەتی و بێدەرەتانی بە ئەوجی خۆی گەیشت، خەڵکی ئازادی خواز ڕاپەڕین و شۆڕشیان وەڕێخست، لەماوەیەکی کورتدا بەشێک لەو حوکمەتەنادیموکراتیانەیانەیان کۆتایی پێهێنا . بە خۆشیەوە ئەو شۆڕش و ڕاپەڕینانە تا ئێستاش هەر بەردەوامن و دۆزی کوردیش لەو ئاڵ و گۆڕانە دا بەرەوپێشچونێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە.
ئێمە ی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ژێرحاکمیەتی داسەپاوی کۆماری ئیسڵامی ئێران دەبێت لە قۆناغی ئەمڕۆماندا لە رابردوو هوشیارتر بین ڕۆشنبیرتر و دیموکرات تر بین خۆمان ماندو بکەین و ئاستی تێگەییشتنمان بەرینە سەر کار لەسەر کۆمەڵێک خاڵی گرنگ بکەین کە دەتوانن هۆکاری باش بن بۆیەکخستنی تواناکان و بەهێزکردنی خەباتی نەتەوەییمان .دەبێ هەر تاکێکی کورد خۆی بە مەسئول بزانێ لەهەمبەر ئاییندەی وڵاتەکەی و میللەتەکەی ئێمە ئەرکدارین بە بەرپەرچدانەوەی هەر نەوع پلان و بەرنامەیەک کە دەبێتە هۆی دروستبونی ئاژاوە و دووبەرەکی لە نێوان هێز ولایەنە سیاسیەکان وکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان . دەبێت هەموو تواناکانمان لە پیناو یەکگرتوویی و گەیشتن بە مافە رەواکانمان وەگەڕ بخەین .ئێمەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆئەوەی لە کاروانی بەرەوپێشچون لە بوارە جۆراو جۆرەکان دوانەکەوین پێویستیمان بە هەوڵ و تیکۆشانێکی زۆر هەیە .
پاشان شاعیری هەست ناسک و دڵ هەژێن مامۆستا سامان خانەقی بە دوو پارچە شێعری نەورۆزی بەشداری جێژنی نەورۆزی کرد.
ئینجا کیژانی‌ ‌ یه‌کێتی لاوانی دێمۆکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بە هەڵپەرکێیەکی جوان تام و چێژێکی تریان بە مراسیمەکە بەخشی.
لە لایەن مامە نەورۆزەوە، دیاری بەسەر تەواوی ئەو مناڵانەدا کە لە جێژنەکەدا بەشدار بوون، دابەشکرا.
دانی دیاری بە کۆرسی یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن بەرێز ئەبوبەکر قەدی کورد جێگری بەرپرسی کۆمەڵەی کولتووری کوردێوە، برگەیەکی تری رێورەسمەکە بوو.
ئه‌وجار نۆره‌ گه‌یشته‌ هونه‌رمه‌ندانی ده‌نگ خۆش‌و هه‌ست بزوێنی کورد شێروان بێرکۆتی، پیران قادرزادە و دڵدار زێباری تا خۆشی‌و شادی به‌شدارانی جێژنی نه‌ورۆزی پیرۆز بگه‌یه‌ننه‌ لووتکه‌، که‌ تا کاتژمێر 12ی شه‌و به‌ جۆش‌و خرۆشێکی بێ‌وێنه‌وه‌ کوردانی تامه‌زرۆی ئازادیی وڵات به‌ خۆشی‌و هه‌ڵپه‌رکێ شه‌وێکی پر له‌ بیره‌وه‌رییان له‌ ژیانی ئاساییاندا بۆ خۆیان تۆمار کرد.
شایانی باسە ئەو جێژنە لە لایەن ستافی کوردکاناڵەوە فیلمبەرداری کراوە.
23.03.2013

بۆ بینینی وێنەکان بە قەبارەی گەورە کرتە لە سەر ئالبوومەکە بکە


بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1147 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact