. . . .


24 Mar 2013

بەڕێوە چوونی جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی ٢٧١٣ لە ناوچەی ئۆست?


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: ڕۆژی ٢٢-٣-٢٠١٣ کاتژمێر ٦ی ئێوارە بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی ئۆستفۆڵدی نۆڕوێژ، جێژنێکی بە شکۆ لە لایەن کۆمەڵەی کولتوری کوردی لەو ناوچەیە بۆ کوردانی ئەو دەڤەرە پێک هات.
سەرەتای ڕێ وڕەسمەکە بەڕێز جەعفەر ڕەسووڵی بەڕێوبەری جێژنەکە بە خێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردوکوردستان ڕاگەیاند.
پاشان لە لایەن بەڕێز سەعید پووریان بەر پرسی کۆمەڵەی کولتوری کوردی ناوچەی ئۆستفۆڵد پەیامێک بەو بۆنەوە خوێندرایەوە .
دوابەدوای پەیامی کۆمەڵەی کولتوری کوردی، پەیامی کومیتە ناوچەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایەن بەڕێز ڕەسووڵ پەناهیەوە پێشکەش کرا.
بەڕێزان سامان شۆڕش لە لایەن یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان کەرتی ئۆستفۆڵد و عەلی سوور لە لایەن بزوتنەوەی گۆڕان لەو ناوچەیە، پەیامیان بەو بۆنەوە خوێندەوە.
پارتی دێموکڕاتی کوردستان لە ناوچەی ئۆستفۆڵد بروسکەیەکی پیرۆزبایی یان بەوبۆنەوە ناردبوو کە لە لایەن بەڕیوبەری جێژنەکەوە خویندرایەوە.
لە بەشێکی دیکەی جێژنەکەدا بەڕێز سەعید پووریان شیعرێکی پڕ لە هەستی شاعێری هەست ناسک و لاو ئاسۆخەبات،ی پێشکەش بە ئامادە بووان کرد.
دوابەدوای پەیامەکان نۆرە گەیشتە سەرشایی وهەڵپەڕکیی کوردانە، کە دەنگی بە جۆش و هەست بزوێنی هونەرمەندی لاو کاروخ دەروێش و دەست وپەنجە ڕەنگینی موسیقاژەنەکان جێژنەکەی ڕازاوەتر کرد وتادرەنگانێکی شەوبە جۆش و خرۆشەوە بەردەوام بوو.
ئەو ڕێوڕەسمە کاتژمێر ١٢ی شەو لە ناو خۆشی و شادی بەشداران دا کۆتایی هات.
کۆمەڵەی کولتوری کوردی
ناوچەی ئۆستفۆڵدی نۆڕوێژ

بۆ بینینی وێنەکان بە قەبارەی گەورە کرتە لە سەر ئالبوومەکە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1142 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact