. . . .


20 Mar 2013

بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی نەورۆز لە لایەن کوردانی دانیشتووی ئەمریکا


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: رێکەوتی ١٧ی مارسی ٢٠١٣ لە کاتژمێری ١٠ی سەرلەبەیان تاکو ٥ی ئێوارە بەکاتی واشنگتن لە رێستن تاونی سەنتەری ڤیرجینیا مەراسمی جێژنی نەورۆز بەهاوکاری و بەشداریی کوردەکانی دەوەری واشنگتن بەڕێوەچوو.

ئەم مەراسمە بە دانانی پێشانگایەکی کولتوری و هەروەها گۆرانی و مۆسیقا و تیپی هەڵپەرکێی کوردی رازاوەتر بوو و ژمارەیەکی بەرچاو میوانی بیانی و کەسایەتیی ئەمریکایی سەردانی پێشانگاکەیان کرد و لەنزیکەوە لەگەل بەشداربووان لە شای و خۆشی ئەم رۆژەدا بەشداریان کرد.

کامران باڵنوور نوێنەری حیزب لە ئەمریکا، توانی لەگەڵ بەشێکی بەرچاو لە کەسایەتییە ئەمریکاییەکان و یەک لەوان بەڕێز تێری مەکالیف، کاندیدای حیزبی دێموکرات بۆ ئوستانداری ئەیالەتی ڤیرجینیا دیدارو چاوپێکەوتن بکا و باسی ئەم رۆژە میژوویەیان بۆ بکات و هەروەها چاوپێکەوتنی لەگەل کوردستان تیفی و بەشی فارسی ڤی ئۆ ئەی و رادیۆ کوچە و رۆژنامەیەکی خۆجێیی کرد و لە پیوەندی لەگەل ئەم رۆژەدا قسەی بۆ کردن.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم رێوڕەسمە بە دەستپێشخەری و هاوکاری و هاوبەشیی کوردانی دانیشتووی واشنگتۆن و بەهاوکاری حیزبەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان بەرێوە چوو.

پێویستە بگوترێ کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە واشنگتن بەشداریی چالاکانەی لەم رێورەسمەدا کرد.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 852 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact