. . . .


19 Mar 2013

دیداری نێوان هەیئەتێکی کومیتەی سوید،ی حدک و پارتی لیبڕالی گەلی سوید ???


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٨ی مارش هیئەتێکی بەشی پەیوەندییە نیودەوڵەتییەکانی ‌‌کومیتەی سویدی حیزبی دیموکراتی کوردستان، پێکهاتوو له هاوڕێیان عەزیز سەیدنژادیان و ئەسعەد یۆسفی، سه ردانی پارتی لیبرالی گەلی سویدیان لە پارلمانی ئەو وڵاتە کرد. پارتی گەل یەکێکە لەو حیزبە سویدییانە کە ئێستا لە حکومەتی سوید دا چەند وەزیری هەیە و لە داڕشتنی سیاسەت و بڕیارەکانی وڵاتی سوید دا دەوری کاریگەر دەگێڕێ. لە لایەن حیزبی گەل،ەوە بەڕێز سماییل کامیل کە خۆی کوردە و هاوکات ئەندامی پارلەمانی سویدیشە ئامادەی ئەو دانیشتنە بوو.
له و چاوپێکەوتنە دا هەل و مەرجی ئەمڕۆی کوردستان به گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی و دۆخی نالەباری مافی مرۆڤی کورد لە ئێران دا کەوتە بەرباس و لێکدانەوە.
نۆینەری پارتی گەل ڕاوبۆچوونی حیزبەکەی سەبارەت بە حکوومەتی دیکتاتووری ئیران ئاشکرا کرد و گووتی: ڕژیمی ئیسلامی ئێران یەکیک لە حکوومەته سەرەڕۆییەکانی جیهانه و مەترسییەکی گەورەیه بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان وبۆ لاچوونی ئەو حکوومەته هەموو هەوڵێک دەدەن و تەنانەت ئەوان لەو بڕوایە دان کە بۆ لە ناوبردنی ئەو دەسەڵاتدارە، ملهوڕانە کۆبەندییەکی نێودەوڵەتی پێک بێت و بە زۆری هێز و بە کەڵک وەرگرتن لە هێزی سەربازی کەڵک وەرگیردرێ.
هەروەها سەبارەت بە مەسەلەی کورد گووتی حیزبی گەل لە دیاری کردنی مافی چارەنووسی گەلی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان و چۆن دانیشتوانی پارچەکانیکوردستان بریاری لەسەردەدەن پشتیوانی دەکەن.
لە ئێستا دا ٧ نوێنەری کورد ئەندامی پارلەمانی سویدن و ئەو نووینەرانە بۆ هاودەنگی زیاتر و بەدەست هێنانی پشتیوانی هاوکارەکانیان لە پارلەمانی ئەو وڵاتە دا، گرووپێکی هاوکارییان بە ناوی ڕایەڵەی کووردی پیکهیناوە. لە کۆتایی ئەو چاوپێکوتنە دا نوێنەرانی حیزبی دااویا ن کرد کە ڕایەڵەی کوردی لە پارلمانی سوید سیمینارێک سەبارەت بە وەزعی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیکبینن، کە ئەو پێشنیارە لە لایەن بەڕێز سمایل کامیل، نوێنەری پارتی گەلەوە پێشوازی لێکرا و بەڵێنی دا کە لەگەڵ ئەندامانی تر دا باسی بکات.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی سوید
m-te-med-folkparti.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 772 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact