. . . .


18 Mar 2013

دیدارو چاوپێکه‌وتنه‌ سیاسی‌یه‌کانی کاک خالید عه‌زیزی له‌ فه‌???


له‌ دیدار و چاوپێکه‌وتنی کاک خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەگەڵ لایەنەکانی فه‌ڕانسی باس و بابەتی پێوەندیدار بە مەسەلەی کورد لە ئێران و مافی مرۆڤ و ڕەوشی زۆر خەراپی زیندانیانی سیاسی تاوتۆ کرا.

کاک خالید عەزیزی، سکرتێری گشتی حیزبی دیموکرات له‌ سەفەرێکی دوو ڕۆژە لە ڕێکەوتی 15 و 16 مانگی مارس بۆ پاریس پایتەختی فرانسە لە گەڵ کۆمه‌لێک له‌ که‌سایه‌تی و لایەنەکانی فه‌ڕانسی و ئێرانی و کوردی کۆمەڵێک دیدار و چاوپێکەوتنی پێک هێنا .

سکرتێری گشتیی حیزب له‌ دیدار له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ فه‌رانسی‌یه‌کان باسی له‌وه‌ کرد لە ڕۆژانی ڕابردوو دا دەیان کەس لە ڕۆژنامەوان و چالاکی سیاسی کورد ڕەوانەی زیندانەکان کراون و داواشی کە لە هەمان کات دا کە لە سەر پێشێل کردنی مافی مرۆڤ فشار دەخەنە سەر ئێران، دەبێ تێبکۆشن کە ئیجازە نەدەن ئێران چیتر بە کەڵک وەرگرتن لە کێشەی ناوەکی، گۆرەپانی سیاسی لە دەرەوە و ژوورەوە بە بارمتە بگرێ.

سکرتێری گشتیی حیزب هەروەها لە دانیشتانەدا سه‌رنجی لایەنه‌کانی فه‌ڕانسەی بۆ گرینگیی مەسەلەی کورد لە ڕۆژهە‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ڕاکێشا و وێڕای ئاماژە کردن بە فاکتۆری کوردی لە پەرەپێدانی دیموکراسی و فەرهەنگی تۆڵیڕانس پێی وابوو دەبێ دەوڵەتی فرانسە ئەوە بە جیدی بگرێ و پشتیوانی لێ بکا.

کاک خالید لە دیدار و دانیشتن لەگەڵ لایەن و کەسایەتی‌یه‌ سیاسیەکانی ئێرانی تاکیدی لە سەر ئەهەمییەتی لێک نیزیک بوونەوە و زەمینەسازی زۆرتر بۆ لێک تێگەیشتن و بەو جۆرە کارکردن لە سەر دۆزینەوەی شتە هاوبەشەکان کرد و پێی وابوو کە ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی دەبێ بە عەقلییەتی بەدیل و ئاڵترناتیو سازی کار بکا و بە دوای بەرنامەی عەمەلیدا بگەڕێ.

به‌ریزیان له‌و دیدارانه دا زۆرتر جه‌ختی له‌ سه‌ر نزیک بوونه‌وه‌ و گفتگو کردنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی ئیران و کوردی کردەوە.

سکرتێری حیزب لە چاوپێکەوتن لەگەڵ لایەنە کوردیه‌کانیش‌دا، باسی گرینگی کاری هاوبەشی کورد لە پاریس و پەرەپێدانی روحی هاوکاری لە نێوان کوردەکانی پاریس تەورێکی گرینگی باسەکە بوو

سکرتێری گشتی حیزبی دیموکرات لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە میوانداری کۆمەڵیک لە کوردەکان و ئێرانیەکانی دانیشتوی پاریسی کردە و لە سمینارێکدا وێرای باس و لێکدانەوەیەکی گشتی ناوچەکە و کێشەی و ئێستا و داهاتوی ئێران، گوێی بۆ پرسیار و تێبینی پێشنیاری بەشدارانی کۆڕەکە ڕاگرت .

شایانی باسه‌ که‌ بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە فرانسە و ئەندامانی کۆمیتە لە پاریس لەو کۆبوونەوانەدا هاوڕیی سکرتێری گشتی حیزب بوون.


بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 793 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact