. . . .


18 Mar 2013

سمینارێک لە سەر مێژووی کورد بۆ بەڕێز "یان بۆییەویندهەیم" ئەندامی شا?


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ: لە ڕێکەوتی 15.03.2013 سمینارێک بۆ بەڕێز یان بۆییە ویندهەیم ئەندامی شارەوانی ترۆندهایم لە پارتی سەوزەکانی نۆروێژ لە لایەن بەشی پەیوەندیەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە نۆروێژ بۆ بەشێک لە بەرپرسان وئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژ بەڕێوە چوو.
سەرەتا خولەکێک بۆ ڕێز دانان لە گیانی پاکی شەهیدان، بەتایبەت شەهیدانی هەڵەبجە بێدەنگی ڕاگەیاندرا.
ئینجا ویندهەیم لە سەر مێژووی کورد و کوردستان و دوایین گۆڕانکاریەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و پەیوەندی گۆڕانکاریەکان بە ئەمڕۆ و داهاتووی کورد و کوردستانی شی کردەوە. بەڕێزیان بە تێر و تەسەلی ئاماژەی بە وەزعیەتی کورد لە ناوچەکەدا کرد و پێویستی یەکگرتوویی کوردی باس کرد، هەروەها بە پێویستی زانی کە ڕێکخراو و حیزبە کوردیەکان بۆ دەسکەوتی زیاتر لە نێو خۆیاندا هەوڵی زیاتر بۆ یەکگرتوویی یەکگرتوویی بدەن.
لە بەشێکی دیکەی سمینارەکەدا بەشداربوان بە پرسیارەکانیان سمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و بەڕێز یان وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
شایەنی ئاماژە پێکردنە کە ئەو سمینارە لە لایەن بەڕێز دلێر خورشیدی بەرپرسی پەیوەندیەکانی حیزب لە نۆروێژ و بەڕێز ناسر قادرپوور هاوکاری بەشی پەیوەندیاکان پێک هاتبوو.
لە کۆتایی دا بە دەستە گووڵی ڕێز لێنان بۆ بەڕێز یان، سمینارەکە کۆتایی پێ هات.
کۆمیتەی حدک، نۆروێژ


بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 926 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact