. . . .


18 Mar 2013

چاوپێکەوتنی نێوان هەیئەتەکانی ی ن ک و حدک لە ناوچەی ئۆستفۆڵدی نۆڕو?


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ:ڕۆژی یەکشەممە، رێکەوتی 17.03.2013 کاتژمێر 18ی ئێوارە، لە سەر داوای کومیتە ناوچەی ئۆستفۆڵدی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان چاویان بە هەیئەتیك لە کەرتی ئۆستفۆڵدی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان کە پێک هاتبوو لە بەڕیزان، کازم بامەڕنی ، لێپرسراوی کەرتی ئۆستفۆڵد، سامان شۆڕش ، جێگری لێپرسراوی کومیتەی نەرویجی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان ، مەحموود عابد، غەفوور شێرعلیزادە، عەبدووڵا ڕەئوف.
سەرەتا بە دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ ڕیزگرتن لە یادی ٢٥ سالەی کارەساتی شیمیایی بارانی هەڵەبجە لە لایەن حکومەتی بەعسی ڕووخاوەوە دەستی پیکرد.
پاشان بەڕێز حەسەن غەمبار خۆشحاڵی خۆی لەو دیدارە دەربڕی و باسێکی لە سەر پێویستی ، هاوکاری و هەماهەنگی سەرجەم حیزب ولایەنە کانی هەر چوار پارچەی کوردستان ، نیشتەجێ لەو ناوچەیە کردو هیوای خواست هەموو لایەنەکان بە بێ جیاوازی بیڕوڕالە دەوری یەک کۆببینەوە و هەموومانیەک دەنگ خواستەکانمان دەر ببڕین و لەو بارەوە ئامادەیی تەواوی حدک ی لەو ناوچەیە دووپات کردەوە.
دواتر بەڕێز کازم بامەڕنی ، بە خیرهاتنی هەیئەتی حیزبی کردو خۆشحاڵی خۆی وهاوڕێیانی کەرتەکەیانی بۆ دیداری نێوان هەردوولا دەربڕێ. ناوبراو لە درێژەی قسەکانی دا ئامادەیی ی.ن.ک ی بۆ هەموو هاوکاریەک لە نیوان سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکانی نیشتە جێ لەو ناوچەیە دەربڕی.
پاش قسەکانی بەڕێز بامەڕنی ، سەرجەم بەشداران بە تێبینی و پێشنیارەکانیان جەندین پرۆژەیان بۆ کاری هاوبەش هێنا بەرباس کە جێی ڕەزامەندی هەر دوولا بوو.
شایانی باسە کە هەیئەتی کۆمیتە ناوچەی ناوبراوی حدک بریتی بوون لە: بەڕێزان حەسەن غەمبار بەرپرسی کومیتە ناوچەی ئۆستفٶلد ، غەفوور ساڵحزادە، ڕەسووڵ پەناهی، خالید عەبدووڵا زادە، عەبدووڵا پاراستی و نژاد سەلاحی .

پاش نیزیکەی ٣ کاتژمێر باس و گفتوگۆی هەمە لایەنە و بە سوود و هیوای بەردەوامی زیاتری کۆبوونەوەکانی هەردوولا کۆتایی بە چاو پێکەوتنەکە هات

حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
نۆڕوێژ/ کومیتە ناوچەی ئۆستفۆڵد


بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 861 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact