. . . .


17 Mar 2013

بە بەشداری سەدان کەس لە کوردانی دانیشتووی ئوتریش، یادی ٢٥ساڵەی شەهید?


ناوه‌ندی هه‌واڵ- ئوتریش: رۆژی ١٦/٣/٢٠١٣ بە بەشداری سەدان کەس لە کوردانی دانیشتووی وڵاتی ئوتریش، له‌ لایه‌ن حیزب و ڕێکخراوەکانی کوردستانی له‌وییه‌نی پایته‌ختی وڵاتی ئوتریش یادی ٢٥ ساڵەی قوربانیانی هەڵەبجە کرایەوە.
هه‌یئه‌تێکی کۆمیته‌ی ئوتریش،ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان له‌و ڕێوڕسمه‌ دا به‌شداری کرد و ڕێزیان له‌ ٥ هه‌زار شه‌هیدی مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ گرت.
به‌رنامه‌ی ئه‌م کۆڕیادە به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ به‌ڕێوه‌چو:
سه‌ره‌تا ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ یادی شه‌هیدانی کوردستان به‌ تایبه‌تی پێنج هەزار شەهیدی هه‌ڵه‌بجه ڕاگه‌یه‌نرا، پاشان لە لایەن بەڕێوەبەری بەرنامەکەوە به‌خێر هێنانی به‌شداران کرا. دوابەدوای ئەوە پەیامی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانیەکان، کە لە لایەن کۆمیتەی حدک ئامادەکرابو، بەزمانی کوردی خوێندرایەوە و پاشان بە هۆی ئامادە بوونی کۆمەڵێک میوانی عەرەب لەو ڕێورەسمە دا، پەیامی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانیەکان بە زمانی عەرەبیش خوێندرایەوە. دوابەدوای ئەوە پەیامی ماڵا کوردان لە ئاوستریا، کە کۆمەڵەیەکی کوردەکانی ڕۆژاوای کوردستانە پێشکەش کرا. لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمە دا هەر یەکە لە بەڕیزان ئومێد بابان و شاهین هەڵەبجەیی وتەیەکی کورتیان پێشکەش بە بەشداران کرد. پاشان چەندین پارچە هۆنراوە و پەخشان ، تایبەت بەو ڕۆژە، لە لایەن چەند کەسی بەشدارەوە ئاوێتەی لاوانەوەی موزیکی ئامێری سازی هونەرمەندی دەست و پەنجە ڕەنگین کاکە ئەرسەلان بوون و بەو شێوەیە خەم وماتەمینی قووڵی خۆیان بۆ شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید دەربڕی.

پێویسته‌ بگوترێ که‌ ئه‌م کۆڕیاده‌ نزیکه‌ی 3 کاتژمێری خایاند و باس و لیدوانه‌کان له‌گه‌ڵ پێشوازی گه‌رم و گوڕی به‌شداران ڕوبه‌ڕوو بوون و ئامادەبووان هیوایان خواست که‌ له‌ داهاتوو دا هەموو بۆنە و یادەوەری و ڕۆژە گرینگەکانی گەلەکەمان له‌ چوارچێوه‌یه‌کی به‌رین تردا و بە بەشداری هەموو حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان ڕێزیان لێ بگیرێت.
کۆمیتەی یادکردنەوەی کارەساتی هەڵەبجە لەم حیزب و ڕێکخراوانە پێک هاتبوو:
- حیزبی دیمۆکراتی کوردستان
- یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان
- پارتی دیمۆکراتی کوردستان
- حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
- حیزبی شوعی کوردستان
- پارتی سوسیال دیمۆکراتی کوردستان
- مەڵبەندی کوردی لە ڤییەن
- ماڵا کوردان لە ئاوستریا
- کۆمەڵەی کوردە ئیزیدیەکان
- ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان
- حیزبی شیوعی عێراق

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئوتریش

بۆ بینینی وێنەکان بە قەبارەی گەورەتر کرتە لە سەر ئالبوومەکە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 5144 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact