. . . .


17 Mar 2013

یادی قۆربانیانی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە لە شاری کۆڵن،ی ئاڵما??


ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٦-٣-٢٠١٣ی زایینی، لە سەر بانگەوازی حیزب ولایەنە سیاسییەکانی کوردستان یادی ساڵوەگەڕی کارەساتی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە بە دەستی رژێمی لە ناوچووی بەعسەوە کراوە و کوردانی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان، بە بێ جیاوازی بیروبۆچوونی سیاسی و بە بەرز کردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و وێنەی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەی هەڵەبجە، جاریکی دیکەش وەک ڕابردوو لە ناوەندی شاری کۆلن بە دروشمی هەڵەبجە ئەو زامەی کە هەرگیز ساڕێژ نابێت سەری رێز و قەدرزانیان بۆ 5000 هەزار قوربانی شاری بە کیمیایی خنکێندەراوی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد دانەواند. لەو یادکردەنەوە دا کۆمێتەی هاوکاری هێزە کوردستانییەکان و کۆروکۆمەڵەکان داوایان لە دەوڵەتی ئالمان کرد کە لە لایەک سه‌رجه‌م ئه‌و کۆمپانیاو که‌س‌و لایه‌نانه‌ ئاڵمانییانەی که‌ هاوکار بوون بۆ کیمیاباران کردنی هه‌ڵەبجه دادگایی بکرین ‌و سزا بدەرین و هاوکات قه‌ره‌بووی دانیشتوانی ئه‌وشاره‌ و سه‌رجه‌م خه‌ڵکی زیان لێکه‌وتوی ئەو ناوچەیە لە لایەن حکومەتی ئەڵمانەوە بکرێتەوە. لە و یادکردەنەویە دا چەندین پەیام بە زمانی ئاڵمانی و کوردی بەو بۆنەوە خۆیندرایەوە. پێویست بە ئاماژەیە کە کۆمیتەی حیزب لە ئاڵمان لە رێکخستنی و پێک هێنانی ئەویادکردەنەوە دا دوری بەرچاوی هەبوو.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کۆمیتەی ئاڵمان
halabja2013.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 739 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact