. . . .


17 Mar 2013

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی سوید،ی حدک لە کۆڕیادی ٢٥ساڵەی کیمیاباران?


ناوەندی هەواڵ- سوید: دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە ١٦ی مارسی ٢٠١٣، کۆڕێکی ڕێزگرتن بۆ یادوبیرەوەریی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە شاری ستۆکهۆڵم و لە کلیسای'' ئادۆڵف فرێدریک'' پێکهات.
ئەم کۆڕە لەلایەن فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوئێد پێکهاتبوو، نوێنەرایەتی زۆربەی هەرە زۆری حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان و چەند ئەندام پاڕلمان و کەسایەتی سوئێدی و کورد بەشدارییان تێداکرد و وتاریان خوێندەوە. تەوەری سەرەکی هەموو وتارەکان ئەوە بوو کە نابێ هەڵەبجە لەبیرکرێ و دووپات بێتەوە، هەروەها دەبێ کار بۆ ئەوە بکرێ ئەم کارەساتە لە کۆڕوکۆمەلە نێونەتەوەییەکاندا وەک کۆمەڵکوژیی و ژێنۆسایدی نەتەوەی کورد پێناسەبکرێ.
شایانی باسە فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوئێد ئەوە چەندین ساڵە ئەم بۆنەیە بەڕێوە دەبا و تەنانەت ئەو کات کە زۆر سیاسەتوان و ئەندام پاڕلمانی سوئێد نەیاندەویست خۆ لە قەرەی ئەم باسە بدەن، تا ئێستا کە بۆخۆیان نۆرەی قسەکردن لەو بۆنەدا دەگرنەوە، ئەو یادە هەروا بەشکۆ بەڕێوە چووە و لەلایەن کوردەکانی دانیشتووی ئەم وڵاتەوە پێشوازیی لێکراوە.
لەسەر بانگهێشتنی فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان وەفدێکی کۆمیتەی سوئێدی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرستی هاوڕێ محەممەد ئیسماعیلی بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی کومیتەی سویدی حدک و چەند کەسی دیکە لە هاوڕێیانی حیزبی بەشداری ئەو کۆڕیادە بوون.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی سوید

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 749 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact