. . . .


17 Mar 2013

بەشداری ئەندامانی حدک لە یادی ٢٥ ساڵەی کارەساتی هەڵەبجە لە شاری لین??


ناوەندی هەواڵ- سوید: بە مەبەستی ڕێزلێنان لە یادی کارەساتی دڵتەزێنی شیمیابارانکرانی هەڵەبجە و شەهیدانی ئەم شارە لە لایەن کۆمیتەی هاوکاری کۆمەڵە کوردی‌یەکان و بە پشتیوانی هێزە سیاسی‌یەکانی ئەم شارە, ڕێوڕەسمێک بە بەشداری کوردانی دانیشتووی شاری لینشۆپینگ پێکهات.
لەم ڕێوڕەسمەدا کۆمەڵێک بابەتی مێژوویی و سیاسی و کۆمەڵایەتی لە سەر شاری هەڵەبجە و دەوربەری لە لایەن چەند کۆرگێرێکەوە پێشکەش کران و هەر کام لەو کەسانە لە گۆشە نیگای خۆیانەوە باسی ئازار و کارەساتی جەرگبڕی شاری هەڵەبجەیان کرد. بە مەبەستی ڕێزلێنان لە کارەساتی هەڵەبجە لە لایەن کاک کەماڵ قازی بەرپرسی کۆمیتەی لینشۆپینگ، حیزبی دیموکراتی کوردستان، پەیامی دەفتەری سیاسی پێشکەش کرا. لە بەشێکی دیکەی ئەم ڕێوڕەسمەدا لە لایەن بەرێز کاک حەمەرەسووڵ کەریمی ئەندامی ڕێبەری حیزب سەبارەت بە کارەساتی هەڵەبجە و چەند کەسایەتی‌یەکی شاری هەڵەبجە و بە تایبەت لە سەر سیمبولی دیاری و ناسراوی شەهیدانی هەڵەبجە کاک عومەری خاوەر و باوەشی گەرمی بە سەر منداڵەکەی دا چەند وتەیەکی پێشکەش کرا و هەروەها ئاورێکی خێرای بە سەر ئەم ڕووداوە و وەزعیەتی ئەوکاتی شەری نێوان عێراق و ئێران و بوردومانی شارەکانی سەردەشت و گوندی زەردە لە پارێزگای کرماشان و ژەهراوی کردنی شاری هەڵەبجە دایەوە و ڕۆڵی دیارو بەرچاوی کوردانی دانیشتووی دەرەوەی وڵاتی لە سەر ناساندنی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە بە کۆمەڵگای نێونەتەوەی بەرز نرخاند.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 785 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact