. . . .


17 Mar 2013

لە لەندەن،ی پایتەختی بریتانیا، یادی ٢٥ی ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە ?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: رۆژی شەممە 16 ما رسی 2013 کات ژمێری 4 ی دوانیوەرۆ به بۆنه ی بیست وپێنجمین ساڵەوەگەڕی کیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید، ڕێڕەسمێک له لایان مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد له لەندەن به بەشداری بەشێک له حیزب و رێکخراوه سیاسییە کوردستانییەکان و کۆمەڵێک لە کوردانی دانیشتووی لەنده ن له هۆڵی مەڵبەند بەرێوه چوو.
بەرنامەکه سەرەتا به خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن له شەهیدانی ئەو کارەساته دڵ تەزێنه و هەموو شەهیدانی کوردوکوردستان ده ستی پێ کرد. پاشان به داگیرساندنی 25 مۆم له لایەن بەشدارانی ئەم ڕوڕەسمەوە، یاد و بیرەوەری شەهیدانی هەڵەبجه بەرز ڕاگیرا.
ئینجا ٢ کەس لە بەشداری ئەو ڕێورەسمە بە ناوەکانی کاک زانا کە ئەو کاتە تەمەنی ٦ ساڵ بووە و کاک ئەکرەم کە لە کاتی کیمابارانەکە دا لاو بووە، وەک شایەتحاڵی ئەو کۆمەڵکوژییە و باس لە قوورسایی و کارتێکەری ئەو ڕووداوە لە سەر ناخ و دەروونی ئەوان و هەموو خەڵکی هەڵەبجە، فرمێسکی غه م و پەژارەی لە چاوی ئامادە بووان دا قەتیس کرد.
پاش تەواو بوونی گێرانەوه ی ئەم سەربوردانه، ئامادەبووان به تێکڕا هاتنه دەرەوه و هەر کام به هەڵ دانی باڵۆنێکی سپی، وەک هێمایەکی بۆ ئاشتی خوازی و دەربڕینی ڕق و بێزاری لە شەر و ماڵوێرانی، بۆ جارێکی تر رێزیان له هەڵەبجه و شەهیدانی ئەو شارە غەدر لێکراوە گرت.
شایانی باسه بەڕێز کاک عەبدووڵا ئەمینی له لایان کومیتەی لەندەنی حیزبی دیموکرات کوردستان بەشداری ئەو ڕێورەسمە بوو و پەیامی حیزبی پێشکەشی بەڕێوەبەرانی ئەو ساڵیادە کرد.
halabja2013.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 705 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact