. . . .


15 Mar 2013

بەشداری نوێنەرایەتی حدک لە رێو ڕەسمی یادی هەڵەبجە لە پارلمانی سوئێ?


ناوەندی هەواڵ- سوید: رۆژی پێنج شەممە ١٤ی مانگی مارس هەیئەتێکی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان کە بریتی بوون لە هاورێیان محەممەد ئیسماعیلی و ئەسعەد یوسفی، بەشداریان کرد لە رێورەسمێک دا کە بە بۆنەی یادی ٢٥ ساڵەی کارەساتی هەلەبجەوە لە پارلمانی سوئێد پێکهاتبوو. ئەو یادە کە لایەن رایەڵەی سوئێدی ، کوردی پارلمانی سوئێدەوە دەکرایەوە لە
لەو ڕێورەسمە دا کۆمەڵێکی زۆر لە کوردانی دانیشتووی ستۆکهۆڵم و نوێنەرایەتی زۆربەر هەرە زۆری حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان و ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافی کوردان ئامادە بوون، کاتژمێر ٣ی دوانیوەرۆ دەستی پێکرد و بۆ ماوەی نزیک بە سەعاتێک بە پێشکەش کردنی وتار لە لایەن پارلمانتارانی سوئێدی و کوردەوە و خویندنەوەی شێعر بە زمانی سوئێدی و پارچە موسیقایەک بەرێوە چوو.
پێویست بە ئاماژە پێکردنە کە ئەوە سێهەمین ساڵە یادی کارەساتی هەڵەبجە لە لایەن پارلمانی سوئێدەوە بەرز ڕادەگیرێت.
جێگەی باسە کە پارلەمانی سوید یەکەم پارلەمان بوو کە کۆمەڵکوژی هەڵەبجە و ئەنفالی و کیمیابارانی ناوچەکانی دیکەی باشووری کوردستان بە جینۆساید ناسی و لە ئێستا دا ئەو پێشنیارە پارلەمانی سوید بووتە باسی سەرەکی زۆربەی پارلەمانەکانی وڵاتانی ئوروپایی.

کۆمیتەی سوئێدی حیزبی دێموکراتی کوردستان
halabja-2013.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 747 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact