. . . .


14 Mar 2013

به‌شداری هه‌یئه‌تێکی حدک له کۆبوونەوەیەکی کۆڕی مافی مرۆڤی ڕێکخر?


ناوەندی هەواڵ- سویس: رۆژی 13ی مارسی 2013 هه‌یئه‌تێکی حدک پێکهاتوو لە هاورێیان: زاهید شآعیری بەرپرسی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سویس و هەیئەتێکی هاوڕێی، له کۆبوونەوەی لاوەکی شورای مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ژنێف به‌شداریان کرد. شایانی باسه که له کۆنفرانسه‌ لاوەکییەکانی شۆڕای مافی مرۆڤ دا چەندین بابه‌تی جۆراوجۆر دێنه به‌رباس، کە لە کۆبوونەوەی ئەم ڕۆژەدا پێشێلکاریەکانی مافی نەتەوە ژێردەستەکان یەکێک لەو تەوەرانە بوو کە باس و خواسی لە سەر کرا. لە هەر نەتەوەیەکی ژێردەست لە ئێراندا یەک یا چەند کەس قسەیان کرد و ئاماژەیان بە کێشە و گرفتەکانی نەتەوەی خۆیان لە چوارچێوەی جارنامەی مافی مرۆڤدا کرد.
لەم دانیشتنەدا لە لایان هەر یەکە لە نەتەوەکانی ئازەری، کورد، عەرەب و بلووچەوە وتاری تایبەت بە گەلی خۆیان پێشکەش کرا. بەڕێز زاهید شاعیری باسێکی پوختی لەسەر کێشەی نەتەوەی کورد و چۆنیەتی پێشێلکاریەکانی مافەکانی ئەم گەلە لە لایان ڕێژیمەکانی ڕابردوو و ئێستای ئێرانی کرد، و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر داخوازیە ڕەواکانی گەلەکەی لەبەر چاو نەگیردرێن، ئەوا کێشەی نێوان گەلی کورد و حکومتی ناوەندی لە داهاتووش دا هەروا درێژەی دەبێت. شاعیری ئاماژەی بەوەکرد کە بناغەی پێشێلکردنی مافەکانی گەلی کورد بە درێژای مێژوو لە کاتێکا دادەندرێت کە میلەتێکی ٤٠ ملیۆنی، خاوەنی تەواوی پێناسەکانی یەک میلەت، بە قەوم و تایفە ناوی دەبردرێت و مامەلەی لەگەڵ دەکرێت، و وتی کە بەداخەوە ئەوە تایبەتی ڕێژیمی ئێستای ئێران نییە و زۆربەی ئەو کەس و لایەنە تەواوییەت خوازانەی کە نەیاری ڕێژیمیشن هەر ئەم دەستەواژەگەلە بە کاردێنن، تەنانەت لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانیش. ئەم هەڵسووکەوتە لە ڕاستیدا هەم دەبێتە مۆرێکی تەئید بۆ جنایەتەکانی ڕێژیمی کۆنەپەرستی ئیسلامی و هەمیش ڕێگە خۆشکردنە بۆ درێژەدان بەسیاسەتی سەرکوتی گەلانی ژێردەستی ئێران بە تایبەتی گەلی کورد لە داهاتوو دا.
هاوڕێ زاهید شاعیری چەندین خاڵی گرنگی لە سەر پێشێلکاریەکانی مافی گەلەکەی ورووژاند و هەڵوەستەی لەسەر کوشتنی کاسبکارانی کوردستان کرد کە بە کۆڵبەر ناویان دەبردرێن. ئەو کوشتنی کاسبکاران و خەڵکی بێ چەک و سڤیلی کوردستانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم، بە درێژەی فەرمانە بەدناوەکەی خومەینی زانی کە لە ساڵی ۱۳۵۸ بۆ جهاد بەدژی گەلی کوردی ڕاگەیاند. بەڕێزیان لە درێژەی قسەکانی دا لە پەیوەندی لەگەڵ کوشتنی کاسبکاران دا وتی: ئەو شتومەکەی کە هێزەکانی ڕژیم ڕۆژانە بە بیانوویەوە ڕۆڵەکانی گەلت کوردی لەسەر دەکوژدرێت، نە مادەی هۆشبەر و نە چەک و تەقەمنیە، تەنیا ئەو شتانەن کە ڕۆژانە هەموومان لە ژیانی ئاسایی خۆماندا بە کاری دێنین.

لە کۆتایی دا لە لایان بەڕێز عەزیز ئەحمەدی،یەوە لە وتارێکدا ئاماژە بە چۆنیەتی دامەزراندنی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتوەکان کرا و ئەوخاڵانەی تایبەتن بە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ و چۆنیەتی پەیوەندی ئەم خاڵانە لەگەڵ ئەو زووڵم و نابەرابەریانەی بەدژی گەلی کورد دەکرێن.
mafi-mrov-2.JPG

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 827 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact