. . . .


13 Mar 2013

بەشداری هەیئەتێکی کۆمیتەی حدک لە کۆنفرانسی بۆ بە ژینۆساید ناساندن??


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: ڕۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٢ مارسی ٢٠١٣ی زایینی کۆنفرانسێک بە بەشداریی زۆربەی هەرە زۆری کەسایەتی و هیزەکانی کوردی هەر چوار بەشی کوردستان و زۆربەی کاربەدەستان و پارلمانتارانی دانمارک، لە پارلمانی ئەو وڵاتە بەرێوە چوو. سمینارەکە کاتژمێر ٤ ی ئێوارەی لە لایەن ئۆزلیم چەکیچ، کچە پارلمانتاری کورد، بە پێشکەشکردنی چەند وتە لەسەر کارەساتی هەلبەجە دەستی پێکرد. پاشان داوا لە سەرۆکی پاڕلمانی دانمارک بەرێز" مۆگن لۆگە تۆفت" کرا بۆ پێشکەشکردنی وتارەکەی. بەرێزیان بەم جۆرە وتەکانی خۆی دەستپێکرد : " مێژووی کوردەکان پڕە لە کارەسات و تراژیدی. پرە لە تێکشکان وهەڵستانەوە. هەڵەبجە یەکێک لەو کارەساتانەیە. ئێمە و ئێوە دەبێ بزانین هۆکاری ئەم کارەساتانە چین. بەوحالەش کوردەکان کۆلێان نەداوە و بۆوەدیهێنانی ئامانجەکانیان درێژەیان بە خەبات داوە. کوردەکان بە میواندار بەنیوبانگن. بەهۆی هێرشی هاوپەیمانانەوە بەشێک لە کوردستان ڕزگار بووە و ئێستاش خاوەن پاڕلمانی خۆێانن. ئێمە وێرای پشتگیری لە تێکۆشانی ئێوە، پیرۆزبایی دامەزڕاندنی ئەم پارلەمانەشتان لیدەکەین.
لە درێژەی سمینارەکە دا هۆڵگەک نیلسن، پاڕلمانتاری سەر بە حیزبی سۆسیالیستی گەلی دانمارکی (ئێس ئێف) کە لە سالی ٢٠٠٩ لە لایەن حکومەتی هەریم کوردستان لە کۆپێنهاگ، خەڵاتی باشترین دۆستی کوردی پێبەخشراوە، لە بەشێک لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە:
زۆربەی وڵاتەکان خاوەن مێژوویەکی پر لە خوێناوین. هەڵەبجەش مێژووی پڕ لە کارەساتێکی نەتەوەی کوردە. کوردەکان خاوەن کلتورێکی دەولەمەندن، یەکێک لە ئارامترین خەڵکانی ناوچەکەن کە هەر لە پاش شەری یەکەم و دووهەمی جیهانی و شەری سەدام و سووریەوە پەنایان بۆ توندی و تیژی نەبردووە و ویستویانە بە شێوەی گونجاو و سەردەمیانە بە ویستەکانیان بگەن. ئەوان لە دژوارترین حاڵەتەکاندا تۆانیان زمان و داب و نەریتی خۆیان بپارێزن. ئێمە پشتیوانی کێشەی ڕەوای کوردەکان دەکەین.
یەکێکی دیکە لە بەشدارانی ئەو کۆنفڕانسە پێیەستی موولە، وەزیری پێشووی دەرەوەی دانمارک بوو کە لە بەشێک لە قسەکانیدا کووتی:
" کاتێک بە دانمارکییەکانمان کووت کە پێنج هەزار نەفەر کورد لە کارساتی کیمابارنی هەڵەبجە دا کوژڕاون، زۆربەیان پێان وابوو باسی پێنج هەزار کرۆن دانمارکی دەکەین. بەڕاست ئەم کارەساتە نەک ئیمە بەڵکوو کۆمەڵگەی جیهانی هەژاند. ئێستا زۆر خۆشحاڵم کە هەوڵ و تێکۆشان و ماندوو بوونی کورد بە فیرۆ نەچۆوە. کورد خاوەن سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە و سەرۆکی هەریمی خۆیەتی. ئەوەش بەرهەمی ئەو خەباتە خۆێناوییەیە کە سەردەمانیک بیرورای گشتییان تووشی هەژان کرد. ئێوە دڕیژە بە خەباتتان لە عیراق، ئیران، تورکیە، سوریە، ئاڵمان و دانمارک بدەن تا ئاواتەکانتان وەدی دێنن.
لە بەشێکی دیکە ئەو کۆنفڕانسە دا بەڕێز نیکۆلای ویلومسین لە حیزبی :ئین هێدس لیستە چەند وتەییەکی پێشکەش کرد و وتی: لە نێو چوونی زیاتر لە ٤هەزار گووند و تراژیدی هەڵەبجە کارەساتێک بوون کە کۆمەڵگەی جیهانی نابێ لە یادیان بکات. دەبێ کارێک بکەین لە دووبارە بوونەوەیان پێشگیری بکەین.
هەروەها بەرێزان ڕاسموس پترسێن لە حیزبی ڕادیکال وینستغا جیهان ئیحسان لە دانسک ئینستوتیت، دوکتور ئۆلبریت عیسا باڵوێزی عێراق، بگیدە لە دانسک ئینستوتیت کونوست و عەدنان ئاخاجان لە کۆنفدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان، هەرکام بە نۆرەی خۆیان لە سەر کارەساتی هەڵەبجە باس و لیدۆانیان پێشکەشکرد. لە نیو برگەی بەرنامەکان هەڤاڵ دەنیز و هەڤاڵ ئەسلان ویرای پێسکەشکردنی چەند پارچە موزیکی سونەتی شمشال و وێنەی کیمابارانی هەڵبجە، سمینارەکەیان زیاتر دەوڵەمەند کرد. سالیادی هەلبجە لە کاتژمیری ٦ی ئێواری بەم قسەیەی ئۆزلیم کۆتای پێهات.
" باهەمومان شەری نێوخۆیی وەک خاڵی سوور سەیر بکەین و لە بیرمان بێ دووژمنی سەرکی ئێمە کیە".
پیویستە بلێن کە ئامانج لە پێکهێنانی ئەم کۆنفڕانسە بە ژینۆساید ناساندنی کارەساتی هەڵەبجە بوو.
جێگەی ئاماژە پیکردنە کە هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە دانمارک لەو کۆنفڕانسە دا بەشدار بوو کە پێکهاتبوون لە بەرێزان خالید ڕەواندوست، یۆسف پەری و ڕەشید قازی خاتوو پەروانە پایان ئەندامی بەرێوەبەری کۆمیتەی دەرەوەی یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان.
کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- دانمارک


بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 714 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact