. . . .


12 Mar 2013

پێکهێنانی کۆڕێک بۆ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ناوەندی حی?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١١ی مارسی ٢٠١٣ی زایینی کاتژمێری ٧و نیوی ئێوارە لە یەکێک لە ژوورەکانی بینای ناوەندی پارتی لێبراڵی بریتانیا، کۆبوونەوەیەک بۆ نوێنەری حکومەتی هەرێم لەو وڵاتە و چەند کەسایەتییەکی بریتانیایی پێکهات. کۆبوونەوەکە بە قسەکانی خاتوو بەیان سامی عبدالرەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێم دەستی پێکرد و دواتر بەرێزان جۆناتان فرێیەر، وتەبێژی لێبراڵ پارتی لە بریتانیا و بەرێز گاری کێنت، سەرۆکی کۆمەڵەی پارلەمانتارانی دۆستی کورد لە کوردستان، هەرکامیان بۆ ماوەی بیست و پێنج دەقیقە لەسەر ڕەهەندە جۆراوجۆرە پێوەندیدیدارکان بە کوردستان قسەیان کرد.
نوێنەری حکومەتی هەرێم بە گشتی باسی ئەو پێشکەوتنە گرینگانەی کرد کە کوردستان لە دوای روخانی سەدام حوسێنی دیکتاتۆرەوە بە خۆیەوە بینیوە و داواشی لە لایەنە ئوروپاییەکان کرد کە بە تایبەتیی لە بواری پێشخستنی بواری کۆمەلایەتیی دا هاوکاری حکومەتی هەرێم بکەن.
دواتر بەرێز جۆناتان فرێیەر، باسی باردوخی کورد بە گشتی و بە تایبەتیش کوردەکانی ئێراقی کرد و بەرواردێکی هەلومەرجی ئەمرۆی کوردستانی کرد لەگەڵ ژیان و گوزەران و ئازادیی و دێموکراسی لە ناو وڵاتانی جیرانی کوردستان دا و بە تایبەتیش ئەو وڵاتانەی کوردستانیان بە سەر دا دابەش کراوە.
لە دوا بەشی ئەو کۆبوونەوەیە دا، بەشداران بە ئاڕاستە کردنی پرسیار و وەرگرتنەوەی وڵام، ڕا و بۆچوونی خۆیان خستەروو.
شایانی باسە کە لەو سیمینارە دا، وێرای کۆمەڵێکی بەرچاو میوان، ئەو پارت و لایەنانەش بەشداری کۆبوونەوەکە بوون:
- بەڕێز کەماڵ ئامێدی نوێنەری پارتی دێموکراتی کوردستان -
بەرێز عاکیف وان نوێنەری ک.ن.ک
- بەریز مستەفا تاسکان نوێنەری پارتی سۆسیالیستی کوردستان
- بەرێز ئیحسان قادر وتەبێژی کۆمیتەی هاوکاری حیزبەکوردستانیەکان
- بەرێز نیک هۆپکینس سەرۆکی کۆمیتەی ئەندامانی لیبێراڵ پارتی لە بریتانیا-
- بەڕێز ڕەحیم دەستیار بە نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەبریتانیا.
سیمینارەکە کاتژمێر٩ی ئێوارە کۆتایی بە کارەکانی هێنا و بریارە لە داهاتوو دا کۆبوونەوە و سیمیناری لەو جۆرە زیاتر بەرێوە بچن. شایانی باسە لە ناوبڕی سیمینارەکە دا، نوێنەری حدک بە وردی باسی ئەو ڕەشبگیریەی دەرحەق بە چالاکان سیاسی و مەدەنی و ڕۆژنامەنووسانی کورد لەو چەند رۆژەی ڕابردوو دا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێکردوە، بۆ نوێنەران و بەشداران شی کردوە و داوای لێکردن کە لەو بوارە دا بێ هەڵویست نەبن.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان- کومیتەی بریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 782 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact