. . . .


12 Mar 2013

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی یۆتێبۆری حدک لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی لە دایک?


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕێکەوتی 20ی ڕەشەمەی 1391ی هەتاوی هەیئەتێکی کومیتەی یۆتۆبۆری حدک پێکهاتوو لە هاورییان کەریم حوسینی بەرپرسی کومیتە وکاوە حوسینی و نەبەزعەلیدوست ئەندامی کومیتە بەشداریان لە یادی لە دایکبوونی بارزانی نەمر، سەرکردەو کەسایەتی کاریزماتیکی سەدەی بیستی گەلی کورد دا کردو لە لایەن هەڤاڵانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە زۆر بە گەرمی پێشوازیان لێکرا. لەو ساڵیادە دا هاورێ نەبەزعلیدوست پەیامی کومیتەی حیزبی لە شاری یۆتۆبۆری خوێندەوە. لە بەشیک لەو پەیامە دا ئاماژە بە گەورەیی و ڕابردووی پڕ لە شانازی بارزانی مستەفا کرابوو کە چۆن وەک ڕێبەرێکی لێهاتووە، هەموو هەوڵی خۆی بۆ گەیاندنی گەل و نەتەوەکەی بە ئامانج و هیواکانی خستە گەڕ و تەنانەت ئامادە بوو لەو پێناوە دا خۆی و بنەماڵەکەشی بکاتە قوربانی. پێویست بە ئاماژەیە کە لە پەراوێزی ڕێ‌وڕەسمەکە دا هاورێیانمان چاویان بە کۆمەلێک کەسایەتی و نوێنەرانی هێزه سیاسی‌یەکانی کوردوکوردستانی کەوت و لە کەشێکی دۆستانە دا باسیان لە وەزعی ئەو رۆی جووڵانەوەی کورد و پیویستی هاوکاری و هاوخەباتی شورشگیرانی کوردستانیان کرد.
کومیتەی یۆتێبۆری حیزبی دیموکراتی کوردستان

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 774 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact