. . . .


10 Mar 2013

بەرزراگرتنی 8ی مارش لە لایەن یەکێتی ژنانی د.ک و یەکێتی ئافرەتانی پدک ل?


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: ئێوارەی ۱٨ی ڕەشەمە بەرانبەر بە ٨ی مارسی ۲٠۱۳ بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی دەروروبەری کۆپنهاگی وڵاتی دانمارک و نوێنەری چەندین حیزبی سیاسی و رێکخراو و کۆمەڵەی کوردی، بۆ ڕێزگرتن لە ۸ی مارس ڕۆژی جهانی ژن لە شاری ئالبیرتسلوند ڕێوڕسمێکی بە شکۆ بەڕێوە چوو.
شایانی ئاماژە پێکردنە کە ئەم رێورەسمە بە هاوکاری هەر دوو لایەنی کۆمیتەکانی یەکیتی ژنانی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی ئافرەتانی پارتی دێموکراتی کوردستان لە دانمارک رێکخرا بوو .
سەرەتای رێورەسمەکە بە سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب لە لایەن خاتونێکی هوونەرمەند و یەک خولەک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد. لە برگەیەکی تری بەرنامەکە دا لە لایەن بەرێوەبەری بەرنامە بەخێرهاتنی بەشدار بووان کرا. و هەر بە بۆنەی ئەم رۆژە پیرۆزەوە چەند وتەیەک لە لایەن رێکخەرانی مەراسیمەکە لە بارەی خەباتی ژنان و رۆڵ نەخشیان لە خەبات و کۆمەڵگا دا پێشکەش بە بەشداران کرا. جێگای ئاماژە پێکردنە کە چەند ژنی تێکۆشەر لە لایەن پێکهینەرانی بەرنامەکەوە رێزیان لێگرا و لەۆحی رێزلێنان و شاخە گوڵیان، لە لایەن خاتوو بەیان موتەفیق ئەدیب وە پیشکەش کرا، کە دوو کەسیان بە ناوەکانی خەیاڵ قادری و ئەستی موتەفیق ئەدیب ئەندامی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان بوون.
جێگای ئاماژە پێکردنە کە لە لایەن ئەندامانی سەر بە هەر دوو رێکخراوی پێکهێنەری رێورەسمەکە خواردنی کوردەواری ساز کرابوو و پێشکەش بە بەشداربووان کرا.
هەر بەم بۆنەوە بروسکەی پێرۆزبایی ٨ی مارس لە لایەن ئەو حیزبانەوە بە دەست بەرێوەبەرانی رێورەسمەکە گەیشتوون:
- حیزبی دێموکراتی کوردستان - کۆمیتەی دانمارک
- پارتی دیموکراتی کوردستان – لێژنەی ناوچەی دانمارک
- کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان – کۆمیتەی دانمارک
رێورەسمەکە تا درەنگانی شەو بە شای و هەڵپەركێ و گۆرانی و موزیک لە لایەن هونەرمەند کارزان ئەمین درێژەی هەبوو، کە بووە جێگای خۆشحاڵی و خرێکخراو و کۆمەڵەی کوردی، بۆ ڕێزگرتن لە ۸ی مارس ڕۆژی جهانی ژن لە شاری ئالبیرتسلوند ڕێوڕسمێکی بە شکۆ بەڕێوە چوو.
شایانی ئاماژە پێکردنە کە ئەم رێورەسمە بە هاوکاری هەر دوو لایەنی کۆمیتەکانی یەکیتی ژنانی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی ئافرەتانی پارتی دێموکراتی کوردستان لە دانمارک رێکخرا بوو .
کۆمیتەی دانمارکی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان


بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1118 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact