. . . .


10 Mar 2013

به‌شداری کۆمیته‌ی حدک له‌ بریتانیا له‌ ڕێوڕەسمی 8ی مارس له‌ مه‌


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی شەممە 9ی مارس ریوڕه سمێکی ڕازاەوه و شیاو بەبۆنه ی 8ی مارس ڕۆژی نێونەتەوەیی ژن، له هۆڵی مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد له لەنده ن له لایەن کۆمیتەی بەڕێوبەری ئەو مەڵبەنده و به بەشداری بەشێکی بەرچاو له چالاکان وهەڵسوڕاوان و لایانگرانی مافی ژن و حیزب و رێکخراوه سیاسییەکانی کورد له وڵاتی بریتانیا بەرێوه چوو.
بەرنامەکه سەرەتا به خولەکێک بێ دەنگی و ڕاوەستان بۆ رێزگرتن له شەهیدانی بزاڤی ڕزگاریخوازی نەتەوەکەمان دەستی پێکرد. پاشان فیلمێکی دیکۆمێنتاری له سەر خەبات و ڕۆڵی ژنان و به شداری بەرچاویان له خەبات و تێکۆشان بۆ ڕزگاری گەل ونیشتمان نیشانی به شداران درا. به دوای ئەودا په یامی حیزب و رێکخراوه سیاسییەکانی به شدار بوو پێشکێش کرا، کە لە ناویاندا په یامی دەفته ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان له لایه ن کاک سەید قادر جەسیمی،یەوە خوێندرایه وه.
ئینجا له لایەن بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکەوە میواندارییەکی کوردانە له به شداربووان کرا و پاشان به شایی و هەڵپەڕکێ بەرنامەکه تا درەنگانی شەو درێژەی کێشا.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- بریتانیا
8mars.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 776 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact