. . . .


10 Mar 2013

بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی ساڵانەی کۆمەڵەی کولتووری کوردی لە ناوچەی ئ?


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: ڕۆژی 9.3.2013 کاتژمێر 17 لە سەر بڕیاری پێشووی، کۆمەڵەی کولتووری کوردی لە ناوچەی ئۆستفۆڵد ی نۆڕوێژ، لە شاری فریدریکستاد کۆنفڕانسی ساڵانەی خۆی بە بەشداری زۆربەی ئەندامانی ئەو کۆمەڵەیە گرت.
سەرەتا لە لایەن بەڕێز یوسف پووری یەکێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەکەوە وێڕای بە خێرهێنانی بەشدارانی کۆنفڕانس و ڕاگەیاندنی خولەکێک بێدەنگی بۆڕێز گرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان کارەکانی خۆی دەستپێکرد.
بە ڕێز پووری دوو داواکاری پێشکەش بە بەشدارانی کۆنفڕانس کرد، کە بریتی بوون لە
١.ناودێر کردنی کۆنفڕانس بە ناوی هاوڕێی تێکۆشەروپێشمەرگەی دێرینی حدک، کۆچکردوو کاک محەممەد دەروێش، کە یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی کولتووری کوردی لە ناوچەی ئۆستفۆڵد بوو، کە لە لایەن تێکڕای بەشدارانەوە پەسەند کرا.
دوابەدوای ئەوە لەلایەن بنەماڵەی ئەو تێکۆشەرە کۆچکردووەوە وێنەیەکی ناوبراو پێشکەش بە کۆنفڕانس کرا.
٢.دیاری کردنی هەیئەتێکی ٣ کەسی بۆ بەڕێوە بردنی کارەکانی کۆنفڕانس، کە لەلایەن زۆربەی بەشدارانەوە ئەو بڕیارەش پەسەند کرا.
هەیئەتی بەڕێوەبەری پاش پیرۆزبایی بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن و ڕوونکردنەوەی پیویست لە سەرئەرکەکانی کۆنفڕانس درێژەی بە کارەکانی کۆنفڕانس دا . پاشان بەڕێز شۆڕش زارعی بەرپرسی کۆمەڵەی کولتووری لە ئۆستفۆڵد، ڕاپۆرتێکی لە سەر کارو چالاکی یەک ساڵی ڕابردوو پیشکەش بە بەشداران کرد. دوابەدوای ڕاپۆرت لە لایەن چەند کەس لە بەشدارانی کۆنفڕانسەوە بە ڕەخنە و تێبینی و پێشنیارەکانیان، کۆنفڕانسەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
پاش ئەو بەشە لە کاری کۆنفڕانس نۆرە گەیشتە سەر خواردنی نانی ئیوارە کە بە خواردنی کوردەواری لەلایەن بنەماڵەکان ئامادە کرابوو. دوابەشی کاری کۆنفڕانس بریتی بوو لە هەڵبژاردنی کومیتەیەکی نوێ بۆ کۆمەڵەی کولتووری کوردی لەو ناوچەیە کە بە شێوەیەکی دیموکراتیک بەڕێوە چوو و چەندین کەس خۆیان بۆ ئەندامەتی دەستەی بەڕێوەبەری ئەو کۆمەڵەیە پاڵاوت کە لە ئاکامدا 5 کەس بە ناوەکانی
١.عوسمان مامەش
٢.خەدیجە قادرپوور
٣.سەعید پووریان
٤.محەممەد غەریبی
٥.غەفوور ساڵحزادە ، وەک ئەندامانی ئەسڵی و خاتوو تووبا قادری وەک ئەندامی جێگر هەڵبژێردران .
دوابەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە وپیرۆزبایی بە هەڵبژێردراوان، بە گۆرانی و شادی بەشداران لە کاتژمێر 22 کۆتایی بە کۆنفڕانس هات.
کۆمەڵەی کولتووری کوردی ناوچەی ئۆستفۆڵدی نۆڕوێژ

بۆ بینینی وێنەکان بە قەبارەی گەورە کرتە لە سەر ئالبوومەکە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1030 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact