. . . .


9 Mar 2013

سەردانی هەیئەتێکی ی ن ک بۆ لای تێکۆشەری دێرین جەلیل گادانی و کومیتەی ?


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: ڕۆژی شەممە رێکەوتی 09.03.2013 وەڤدێکی کۆمیتەی نۆروێژ،ی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە سەرپەرستی بەرێز هەندرێن کەریم بەرپرسی کۆمیتە و چەند کەسی دیکە لە هەڤاڵانی هەڤاڵانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان، سەردانی کەسایەتی سیاسی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردستان و تێکۆشەری دێرینی ڕیزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەڕێز کاک جەلیل گادانی و کۆمیتەی نۆروێژی حیزبی دیموکراتی کوردستانیان کرد.
سەرەتا لە لایەن هاوڕێیانی کۆمیتەی حدک،ەوە بەخێرهاتنی هەڤاڵانی یەکیەتی نیشتمانی کرا و پاشان بەرێز جەلیل گادانی سپاسی هاتنی هاورێیانی یەکێتی کرد و بە پەرۆشەوە هەواڵی بارودۆخ و سەلامەتی بەرێز مام جەلال تالەبانی سەرۆک کۆماری عێراقی لە هەڤاڵانی یەکێتی پرسی و ئاواتی خواست کە بە مزوانە بەرێزیان بە تەندروستێیەکی باشەوە بگەرێتەوە بۆ ناو گەلەکەمان کە بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی بەرێزیانن. پاشان بەرێز گادانی سپاسی هێرۆ خان، خانمی یەکەمی عێراقی کرد کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر بە تەلەفوون پەیوەندی پێوە کردووە و لە بارودۆخی بەرێز تاڵەبانی ئاگاداری کردووەتەوە.
لە درێژەی قسەکانی دا بەڕێز کاک جەلیل گادانی باسێکی تێروتەسەلی سەبارەت بە بارودۆخی جیهان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەلوومەرجی ئێستای کوردستان پێشکەش کرد و بە ئاماژە بەو گۆڕانکارییە خێرایانەی کە لە سیاسیەتی نێودەوڵەتی دا دێنە ئاراوە، ڕاوبۆچوونی خۆی سەبارەت بە داهاتووی کورد خستە ڕوو و هەموو لایەکی لە داهاتووییەکی ڕوون بۆ گەلەکەمان دڵنیا کردەوە و هاوکات ستایشی ئەو هەوڵانەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ بەرەوپێش چوونی باشووری کوردستان، کە لە ئێستا دا بۆتە هیوای هەر چوار پارچەی کوردستان.
شایانی باسە هەیئەتی حدک بریتی بوون لە بەرێزان:
جەلیل گادانی تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئەحمەد نەقشی بەرپرسی کۆمیتە حدک لە نۆڕوێژ، حوسێن حاجی ئەحمەدی جێگری بەرپرسی کۆمیتە، خاتوو مەحبوب ڕەحیمی بەرپرسی یەکێتی ژنان و ئەندامی کۆمیتەی نۆروێژ و هاوڕێ خوسرەو قادری بەرپرسی بەشی پەیوەندییە کوردستانیەکانی کومیتەی نۆروێژ.
ئەو دیدارەی هەڤاڵانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان، پاش زیاتر لە ٢ کاتژمێر کۆتایی پێ هات.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی نۆروێژ

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1065 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact