. . . .


8 Mar 2013

بە بۆنەی نەورۆزەوە ئێوارە خوانێک لە پارلەمانی بریتانیا ڕێکخرا


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٧-٣-٢٠١٣ی زایینی کاتژمێر ٦ بۆ ٨ ئێوارە، لە سەر بانگهێشتی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە بریتانیا، ئێوارە خوانێک بە بۆنەوەی نەورۆزەوە بۆ کۆمەڵێک لە ئەندام پارلەمان و کەسایەتییە سیاسییە بریتانی و کوردستانییەکانی و نوێنەرایەتی زۆربەی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان ڕێکخرا. مەبەست لەو ئێوارە خوانە دا کە کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی بریتانیاش تێیدا بەشدار بوو، ڕێزگرتن لە نەورۆز، ڕۆژی نەتەوەیی کوردان و ڕووداوەکانی مانگی مارس بوو. چەندین کەسایەتی بەرچاوی بریتانی وەک بەڕێزان " ئەنی لۆف ئەندامی پارلەمانی بریتانیا لە سەر لیستی حیزبی کرێکاران، کانەر مۆرفی ئەندامی پارلەمان لە سەر لیستی " شین فین"، بەڕێز گاری کێنت، کۆدیناتۆری حیزبەکانی باشووری کوردستان لە پارلەمانی بریتانای بەشدار بوون.
سەرەتا بەڕێز ئاکیڤ وان وتەبێژی و نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە بریتانیا، وێڕای بە خێرهاتنی کردنی میوانەکان، باسێکی سەبارەت بە گرینگی نەورۆز لای کوردان و ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و پرسی کورد لەو ناوچەیە بە تایبەتی و هەروەها پڕۆسە و ئەنجامی وتووێژەکانی نێوان گەلی کورد و حکومەتی تورکیە پێشکەش کرد و هیوا خواست کە کە ساڵی نوێی کوردی ببێتە ساڵی ئاشتی و پێکەوە ژیانی نێوان گەلی کورد و نەتەوەکانی ناوچەکە.

ئێوارە خوانێک بەبۆنەی نەورۆز لە پارلمانی بریتانیا
لەم ئێوارە خوانەدا کە بەرێز مەولود سوارە ئەندامی رێبەری حیزب و نوێبەری حیزب لە بریتانیا بە هاورێیەتی هەریەك لەبەریزان کاک عبداللە ئەمینی بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە لەندەن و کاک سید قادر جەسیمی چاویان بەبەشێك لەدۆستان و نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسیەکان کەوت.
هەر لەو ئێوارە خوانە دا هەیئەتێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرستی بەڕێز مەولوود سوارە ئەندامی ڕێبەری و نوێنەری حیزب لە بریتانیا و هاوڕێێەتی هاوڕێیان عەبدووڵا ئەمینی بەرپرسی کومیتەی لەندەنی حیزب و کاک سەید قادر جەسیمی، بەشدارییان کرد و هاوکات لەگەڵ چەندین کەسایەتی و پارلەمانتار دا وتووێژ و چاوپێکەونیان کرد.
بەڕیز مەولود سوارە ئەندامی رێبەری حیزب لەگەل بەڕیز کانەر مۆرفی ئەندامی پارلمان لە لیستی (شین فێن) لەسەر رووداوەکان و ئالوگۆری ناوچەو هەروەها داوا ڕەواکانی گەلی کورد کە زیاتر لە ٤٠ ملیونە و ماوەی سەدان ساڵە زۆر بێ بەزەیانە لە لایەن ئەو نەتەوە باڵا دەستانەوە وەڵاچۆ دەکرێ، وڵاتی وێران دەکرێ و لە بچووکترین مافی سەرەتایی خۆی کە ئاخافتنە بە زمانی دایکی بێبەش کراوە و لە هەموو بوارەکاندا پشت گوێ خراوە و ئامادە نین بچووکترین مافی بۆ دەستەبەر بکەن. هەروەها لەسەر گرتنی کنفرانسێکی نێونەوەی لە سەر مەسەلەی کورد بەدرێژە دوان دوایان لەبەڕیزیان کرد بۆ ئەم پرۆسەیە لە داهاتووی نزێکدا چاوپێکەوتنیان هەبێت و زیاتر سەبارەت بەو مژارە ئاڵوگۆڕی بیروڕا بکەن، کە بەڕیزیان بە دڵێکی فراوانە پێشوازی لەو پێشنیارە کرد.
لە دوایین بەشی ئەو ئێوارە خوانە دا بە خواردن و خواردنەوە پێشوازی لەمیوانان کرا و چەند گۆرانییەکی کوردی پێشکەشی بەشدار بووان کرا.

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان- بریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 788 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact