. . . .


7 Mar 2013

بۆ باس لە ڕەوشی کوردانی نێشتەجێی دانمارک، پێنج حیزب کوردستانی لە دەو?


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: به‌ ده‌ستپیشخه‌ری کومیته‌ی یه‌کییه‌تی نیشتمانی کوردستان له‌ دانمارک ڕۆژی چوارشه‌ممه ‌ 06/03/2013 هه‌ر یه‌کە له‌ کومیته‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، یه‌کییه‌تی نیشتمانی کوردستان، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران، پارتی یه‌کییه‌تی دیموکراتی کورد له‌ سوریه‌ و پارتییا دیموکراتی پێش وه‌چووی کورد له‌ سوریه‌، له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک دا بۆ باس له‌ ڕەوشی کورد له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و پەیوه‌ندی کوردانی دانیشتووی‌ دانمارک له‌ ده‌وری یه‌ک کۆبوونه‌وه.
سه‌ره‌تا به‌ریز سه‌ردار حمید به‌رپرسی کومیته‌ی یه‌کییه‌تی نیشتمانی کوردستان له‌ دانمارک به‌خیرهاتنی لایەنە به‌شداربووەکانی کرد و ویڕای ئاوڕ دانه‌وه له‌ بارودۆخی گەلەکەمان له‌ باشووری کوردستان، مژده‌ی باشی باری ته‌ندرووستی به‌ریز مام جه‌لالی به‌ هه‌موو لایه‌ک ڕاگه‌یاند. پاشان هه‌ر یه‌کە له‌ لایه‌نە به‌شدارەکان هاوکات لەگەڵ تیشک خستنە سەر دۆخی گەلی کورد له‌و به‌شانه‌ی خه‌بات وتێکۆشانیان تێدا هه‌یه،‌ به‌ دانی سه‌رنج و پێشنیار بۆ هه‌رچی باشتر لیک گریدانی ده‌نگی کورد له‌ دانمارک قسه‌یان کرد.
هاوڕێیانی حیزبی ویڕای ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی کورت له‌ سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی حیزب به‌ نسبه‌ت هاوکاری له‌گه‌ڵ هیزو لایه‌نه ‌کوردیه‌کان و پێک هێنانی یه‌کییه‌تی ویه‌کڕیزی، باسیان له‌ ڕاپۆرتێکیان لە بارودۆخی ناله‌باری کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێشکەش کرد.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ویڕای ده‌ربرینی خۆشحاڵی له‌وه‌ که‌ چه‌ند حیزب تووانیویانه‌ بۆ باس له‌ یه‌کییەتی و لێک نیزیک بوونه‌وی لایه‌نه‌کان وخزمه‌ت به‌ دۆزی ڕه‌وای گەلەکەمان له‌ ده‌وری یه‌کتر کۆبوونه‌وه‌، چه‌ندین خاڵ بۆ هاوکاری ولێک نیزیک بوونه‌وەی هه‌مه‌لایه‌نه‌ دیاری کران وتێکڕا هیوایان خواست که‌ لایه‌ن وکه‌سایه‌تیه‌کانی دیکه‌ی کوردیش به‌شدار بوونایه‌ و به‌ یه‌که‌وه‌ بۆ نوی کردنه‌وه‌ وقایم ترکردنی ناوماڵی کورد له‌ دانمارک لە داهاتوو دا بەشداری کۆبوونەوەکان بکەن و بتوانن ناوەندێکی یەکگرتوو بۆ داکۆکی لە ویست و داواکارییەکانی کورد لەو وڵاتە پێک بێنن. له‌ کۆتایی دا هه‌موو لایه‌نه‌کان هیوایان خواست ئه‌و جۆره‌ کۆبوونه‌وانه‌ به‌رده‌وام بن.
هه‌یئه‌تی یه‌کییه‌تی نیشتمانی کوردستان بریتی بوون لە کاک سه‌ردار محەممەد به‌رپرسی کومیته‌ی دانمارکی یه‌کییه‌تی و به‌ هاوڕییه‌تی خاتوو دیلمان عبدولرحمان، وشیار ده‌ربه‌ندی و محمود عه‌زیز ئه‌ندامانی کارگیری کومیته‌.هه‌یئه‌تی حیزبی دیموکراتی کوردستان پێک هاتبوو لە به‌ ڕیزان حوسێن حه‌سه‌ن زاده‌ به‌رپرسی کومیته‌ ی حدک و هاوڕییه‌تی به‌ریزان عومه‌ر شێخه‌نژاد و ڕه‌حمان خووزه‌م. هه‌یئه‌تی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران پێک هاتبوو لە بەڕێزان کاک سلیمان که‌له‌شی به‌رپرسی کومیته‌ی حدکا وهاوڕێیه‌تی جمشید خوسره‌وی و مه‌کۆ سوڵتانی. به‌ریز سه‌لاح موسلم لە پ.ی.د. پارتی یه‌کییه‌تی دیموکراتی کورد له‌ سوریه‌ و به‌ریز عه‌بدولحەمید ده‌رویش لە پارتییا دیموکراتی پیشوەچووی کوردی له‌ سوریه‌.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیته‌ی دانمارک‌
kobunaway-partekan-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 905 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact