. . . .


2 Mar 2013

بەڕێوەچوونی سمینارێک بۆ سێ سیاسەتوانی حیزبی سوسیالیستی چەپی نۆرویژ


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: حیزبی سوسیالیستی چەپی نورویژ( ئێس ڤێ) ڕۆژی هەینی 22 .02 2013 سیمینارێکی سەبارەت بە سیاسەتی خۆی و مافی پەنابەران و جیاوازی سیاسەتی چەپەکانی نوروێژ لەگەڵ ڕاستەکان بۆ سێ سیاسەتوانی ئەم حیزبە لە لیلەسترۆم بۆ کوردانی ئاکرشوس وئوسلوو پێکهێنا.
لەو سیمینارەکە دا هەر سێ سیاسەتوانی حێزبی سوسیالیستی چەپی نوروێژ کە بریتی بوون لە ئاکسل هاگن ، رانووی ئاندرشن و گۆلای کوتال وتاری خۆیان سەبارەت بە باردۆخی نۆروێژ لە هەموو بوارەکاندا پێشکەش بە بەشداربووانی ئەو سیمینارە کرد.
سەرەتا ئاکسل هاگن (ناسێنەری کبودوەند بۆ خەڵاتی ئاشتی نوبێل) ئەندام پارلەمانی نوروێژی لە سەر لیستی ئەو حیزبە وتارێکی سەبارەت بە سیاسەت و بەرنامە و پلانەکانی حیزبی ئێس ڤی پێشکەشی ئامادەبووان کرد، بەرێزیان هەروها سەبارەت بە پەنابەران گووتی : پێوست ناکا ئەرک لە سەر پەنابەران قورس بکرێت سەبارەت بە هێنانی هاوسەری ژیانیان لە دەرەوەی نۆروێژ بۆ ئێرە و داوا بکرێ کە پەنابەران ئەوەندە موچەیان هەبێ هەتا هاوژیان و هاوسەرەکانیان بێننە ئەم وڵاتە . هەروەها ناوبراو ڕەخنەی لە پرۆسەی وڵامدانەوەی مافی پەنابەری گرت و گوتی : دەبێ زۆر خێرا وەڵامی پەنابەران بدرێتەوە و ئیمکانی تەواویان بۆ دابین بکرێت لە هەر بوارێکی ژیاندا.
پاشان گۆلای کوتال بەرپرسی بەشی یەکسانی کەمینەکان لە نۆرویژ وتارێکی سەبارەت بە مافی کەمە نەتەوەکان و مافی پەنابەری و شفاف نەبوونی مافی ئەوان لە زۆر بواردا پێشکەش کرد.
لە کۆتایی سیمینارەکەدا ئەندام پارلەمان و بەرپرسی پارێزگای ئاکرش‌هوس، رانوێ ئاندرشن باسێکی سەبارەت بە سیستەمی پەروردە و ژینگە و جیاوازی بەرەی ڕاست وچەپ و نەقشی حێزبی سوسیالیست و مافی ژنان ئاڕاستەی بەشداربووانی کۆنفرانسەکە کرد.
لە کۆتایی هەر وتارێکدا، بەشدارانی سمینارکە پرسیار وبۆچونەکانی خۆیان ئاڕاستەی بەرێوەبەرانی سیمینارەکە دەکرد و لە لایەن کۆرگێران وڵامی بۆچوون و پرسیارەکانیان دەدرایەوە.
شایانی ئاماژەیە حیزبی سوسیالیستی چەپی نوروێژ، ساڵانێکی زۆرە پشتیوانی و هاوکاری کوردان دەکات لە زۆر بواردا بۆ نموونە بۆ بەڕەسمی ناسینی جینوسایدی دژ بەکورد لەپارلەمان هەولێ تەواوی داوە و لە سالەکانی 2011 و2013 سەرۆکی مافی مروڤی کورد واتە محـەمەد سەدیق کبودوەندی بۆ خەلاتی ئاشتی نوبێل کاندید کردووە و هەموو هەوڵی خۆی دەدا ناوبراو ئەمسال ئەم خەلاتە بباتەوە.
chapekan-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1016 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact