. . . .


28 Feb 2013

چاوپێکەوتن لەگەڵ خاتوو ئاڵا تاڵەبانی (ئەندامی سەرکردایەتیی یەکیەتی


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ: ئەمڕۆ چوارشەممە 27.02.2013 زایینی بەرامبەر بە ٩ی رەشەممەی 1391ی هەتاوی، هەیئەتێک بە نوێنەرایەتیی کومێتەی گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ، کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان: ئەحمەد نەقشی بەرپرسی کۆمیتە، خاتوو مەحبووبە رەحیمی بەرپرسی یەکیەتیی ژنان، خاتوو کوێستان عومەرزادە هاوکاری پەیوەندیەکانی هێزە سیاسیە کانی کورد . و عەلی لالە کادری دێرینی حدک بەشداریی ئەو چاوپێکەوتنە بوون.
ئەو دانیشتنە لەلایەن کومێتەی رێکخستنی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژەوە رێک خرابوو.
یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان بە فەرمی داوای لە کۆمیتەی نۆروێژی حدک کردبوو تا لەو کۆبوونەوەیە دا بەشدار بن.
تەوەری باسەکەی خاتوو ئاڵا تاڵەبانی (ئەندامی سەرکردایەتیی یەکیەتیی نیشتمانی و ئەندام لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لە چوارچێوەی کێشە و ئاستەنگ و گیروگرفتەکانی نوێنەرانی کوردوناوچە دابراوەکانی کردستان لە پارڵمانی عێراقی فیدراڵ دابوو. ئەو بە ڕاشکاوانە باسی لە گیروگرفت و ئاستەنگەکانی سەر ریگای نوێنەرانی کوردی کرد.هەروەها یەکگرتوویی نوێنەرانی کوردی وەک خاڵێکی ئەرێنی هێنایە بەرباس و خاڵە لاواز و نەرێنی‌یەکانی خۆیانی دەست نیشانکرد.
بەشێک لە کۆبوونەوەکە بۆ پرسیار و تێبینیی میوانەکان تەرخان کرابوو کە لەو بەشە دا نوێنەری حدک پێشنیاری خۆی پێشکەش کرد.رێکخستنی ی ن ک، بەرێزوە پێشوازی لەهەیئەتی حدک کرد.

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان، نۆروێژ

بۆ بینینی وێنەکان لێرە کرتە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 829 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact