. . . .


27 Feb 2013

بەڕێوەچوونی سمینارێکی تەشکیلاتی بۆ ئەندامانی حدک له ئاڵمان


ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: له ڕێکەوتی ۲۳ی فێبریواری ۲۰۱۳ی زایینی کۆمیتەی حیزب دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان کۆبونەوەیەکی گشتی بۆ ئەندامانی حیزب پێک هێنا .
ئەم کۆبونەوەیه بۆ دوو مەبەست ساز درا بوو. بەشێکی کۆبوونەوەکه تەرخان کرا بوو بۆ باس لە سەر کار و تێکۆشانی کۆمیتەی حیزب له ئاڵمان و بەشی دووهەم و سەرەکی کۆبونەوەکه تەرخان کرا بۆ سمینارێکی سیاسی- تەشکیلاتی بۆ نوینەرانی کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی حیزب، بەرێزان کاک رەحیم محەممەد زاده و خالید حەسەن پور.
لە بەشی یەکەمی کۆبونەوەکه، سەرەتا راپۆرتی کۆمیتە له لایان بەرپرسی کۆمیتەوه پێشکێش کرا. پاشان ئەندامانی حیزب ڕاو بۆچونی و تێبینی خۆیان لەسەر ڕاپۆرتەکه هێنایە بەر باس و چەندین پێشنیاری بەکەڵکیان بۆ باشتر کردنی کار و تێکۆشانی داهاتووی کۆمیته هێنا گۆرێ.
لە بەشی دووهەمی کۆبونەوەکە دا، سەرەتا کاک ڕەحیم محەممەدزاده ئەندامی رێبەری و ئەندامی کۆمیتەی دەرەوەی وڵات، سەبارەت به ئامانجی سمیناره‌که بۆ بەشداران دوا.
پاشان بەرێزیان له دوو تەوەر دا درێژەی بەقسەکانی دا. سەرەتا لیکدانەوەیەکی گشتی له هەلومەرجی ئەمرۆی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و کاریگەری ئەم ڕووداوانە لە سەر بزووتنەوەی گەلی کورد و چارەنووسی ئەو گەلە لە پەراوێزی گۆڕانکارییەکانی ئەو ناوچەیە باس کرد.
ناوبراو لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد بە مەرجێک گەلی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان، خوێندنەوەیەکی باش و وردی بۆ ڕووداو و ئاڵوگۆڕەکان هەبێت و ڕچاوی بەرژەوەندی باڵای خۆی بکا و یەکیەتی و یەکپارچەیی بکاتە دروشمی تێکۆشانی، دەتوانێ باشترین دەستکەوتی مومکین لە ڕووداو و گۆڕانکارییەکان دەستەبەر بکا.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوین لە گرێو چارەی عەقلانی کێشەی نەتەوە ژێر دەستەکان و یەک لەوان نەتەوەی کورد وەک گەورەترین نەتەوەی دابەش کراوی ناوچەیە دایە و پێی وابوو کە هیچ دەسەڵاتێک تا سەر ناتوانێ ئینکاری مافی ڕەوای ئەو گەلە بکا.
لە کۆتاییدا بەڕێزیان ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوە یەکیەتی و هاوهەڵوێستی هێزە سیاسییە کوردستانییەکانە کە لە کێشە سیاسییەکاندا دەتوانێ پارسەنگی ئەو کێشانە بە لای بەرژەوەندی و قازانجی گەلی کورد دا بشکێنێتەوە.
پاشان به رێز کاک خالید حەسەن پور ئەندامی رێبەری و ئەندامی کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی حیزب، هەل و مەرجی ئێستای ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و کێشەکانی نێو دەسەڵاتی خستە بەر باس و لە لێکدانەوەیەکی ورد دا ئاماژەی بەو کرد کە کێشەی نێو جیناحەکانی رژیم تا دێ قوڵتر دەبن و ئێستا ئەو کێشانە لە هەموو کات زیاتر بەرۆکی خامنەیی وەک رێبەری کۆماری ئیسلامی گرتووە و تۆپی کێشەکان لە مەیدانی ئەو دایە.
له بەشێکی دیکەی باسەکەی دا، بەرێزیان تیشکی خسته سەر بیروبۆچوونی ئۆپوزسیۆنی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ چارەسەری کێشەی نەتەوەکانی ژێر دەست لە ئێران و هیوای خواست کە ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی بە چاوێکی واقیعبینانەوە سەیری مافی نەتەوەکانی دانیشتووی ئێران بکەن.
له پەیوەندی لەگەڵ هەڵبژاردنی ئازاد که ئێستا هێندێک له ئۆپوزسیۆن باسی دەکەن وتی کە دەبێ هەر هێزێکی سیاسی و کەسایەتێکی سیاسی تا ئێستا ئەوەی لێ روون بوبێتەوه که له کۆماری ئیسلامی دا نەک هەر دەرفەتی هەڵبژاردنی ئازاد پێک نایە بەڵکو ئەو ریژیمە مەودای هەڵبژاردنێکی نیوه ئازادیش نادا و پێی وابوو که لەم دەوره دا له جارانیش هه ڵبژاردن بەرتەسکتر دەکرێتەوه .
له کۆتایی دا ئەندامانی حیزب لەسەر هه موو بابەتەکان ڕا و بۆچوونی خۆیان دەربری و لەو بوارانه دا پێشنیاری به کەڵکیان هێنا گۆرێ.
حیزبی دێموکراتی کوردستان - کۆمیتەی ئاڵمان

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 890 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact