. . . .


27 Feb 2013

دیداری دۆستانەی نێوان حدک و بزوتنەوەی گٶڕان لە ناوچەی ئۆستفۆڵدی نۆ?


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 26.02.2013، کۆبوونەوەیەکی دۆستانە لە نێوان کومیتەی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان لە ناوچەی ئۆستفۆڵد،ی نۆروێژ و هەیئەتێکی بزووتنەوەی گوڕان لەو ناوچەیە پێک هات.
هەیئەتی بزووتنەوەی گۆڕان کە بریتی بوون لە بەڕێزان: ئاراس عەبدووڵا ڕەشید جێگری لیپرسراوی بزوتنەوەی گۆڕان لە ناوچەی ئۆستفۆڵد، عەلی تاهیر فەرەج و عەلی حوسەین مەولوود، لە لایەن هەیئەتێکی کومیتەی حدک بە سەرپەرستی کاک حەسەن غەمبار بەرپرسی کومیتە ناوچەی ئۆستفۆڵد و چەند کەس لە ئەندامانی کومیتەوە پێشوازیان لێکرا.
سەرەتا بەڕێزحەسەن غەمبارلە لایەن هەموو هاوڕێیانی حیزبییەوە بە خێرهاتنی برادەرانی گۆڕانی کرد و پاشان لە سەربارودۆخی جیهان، ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و هەر چوارپارچەی کوردستان بە گشتی قسەی کرد و هیوا خواست کە بۆ هەرچی زیاتر بەرەوپێشچوونی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان لە گشت بوارەکاندا، بە تایبەت لە ئاستی نێودەوڵەتی دا، هەموو حیزب و لایەنە کوردستانییەکان بە بێ لەبەرچاو گرتنی بیروبۆچوونی سیاسی هاوکاری یەکتری بکەن و بە یەکگرتوویی بەرەوڕوویی پێشهاتەکان ببنەوە، هاوکات بەڕێزیان ئامادەیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی بۆ هاوکاری و هاودەنگی گشت حیزب و لایەنەکانی هەرچوارپارچەی کوردستان دووپات کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی وتەکانی دا بەڕێز حەسەن خەمبار لە سەر وەزعی ئێستای گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوا و هیوا خواست کە بە پشتگیری حیزب و لایەنەکانی نەیاری ڕژیمی ئیسلامی، ئەو جوولانەوە جەماوەری، سیاسی و کۆمەڵایەتییەی کە بە شێوەیەکی بەربڵاو لەو بەشەی کوردستان دا هاتووەتە ئاراوە، لە ئاستێکی بەرینتر دا خۆی بنوێنێ تا لە داهاتوو دا و لە ئەگەر هەرچەشنە گۆڕانکارییەک لە ئێراندا، بتوانێ نوێنەرایەتی گەلی کورد بکات و تەنانەت جڵەوی دەسەڵات بگرێتە دەست.
پاشان بەڕێز عەلی یاسین مەولوود پیخۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو چاوپێکەوتنە دەربڕی وهاوکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەموو ڕێکخراوە سیاسیەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان و کوردانی دانیشتووی نوڕوێژ بە گشتی و ئۆستفۆڵد بە تایبەتی بە پێویست زانی و لەو بارەوە ئامادەیی بزوتنەوەی گۆڕانی لەو ناوچەیە بۆ هاوکاری حدک و باقی لایەنەکانی دیکە بۆ هەموو بۆنە پەیوەندی دارەکان بە کوردەوە ڕاگەیاند .
پاش ٢ کاتژمێر گفتگۆی پڕ نێوەرۆک و ئاڵوگۆڕی چەندین بابەتی جیاواز و پێدارگری لە سەر درێژە دان بە چاوپێکەوتنەکان، ئەو دیدارە کۆتایی پێهات.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
کومیتە ناوچەی ئۆستفۆڵد
26.02.2013

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 982 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact