. . . .


25 Feb 2013

بەشداری هەیئەتێکی حدک لە ڕێورەسمی دامەزرانی ڕێکخراوی حیزبی کمونیست


ناوەندی هەواڵ سوید: لە سەر بانگهێشتی نوێنەرایەتی ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کمونیستی ئێران(کۆمەڵە) لە وڵاتی سوئێد، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهاتوو لە هاورێیان محەممەد ئیسماعیلی، کوروش مەعروفزادە و لوقمان پورکەند، بەشداری رێ و ڕەسمێک بوون کە بە بۆنەی ساڵیادی دامەزرانی ئەو حیزبەوە ڕۆژی شەممە رێکەوتی ٢٠١٣-٠٢-٢٣ و لە شاری ستۆکهۆڵم ڕێکخرابوو.
هەیئەتی حیزبی چەپکە گوڵ و پەیامی پیرۆزبایی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید،یان ئاراستەی هاوڕێیانی کۆمەڵە کرد.
هاورێیانی حیزبی وێرای بەشداری و پیرۆزبایی لە هاورێیانی کۆمەلە لەگەڵ بەشێک لە تێکۆشەرانی نێو گۆڕەپانی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاویان بە یەک کەوت و ئاڵ و
گۆری بیر و ڕایان کرد

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید
hdk-komela-2.JPG

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 855 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact