. . . .


24 Feb 2013

بەشداری هەیئەتێکی حدک لە ساڵیادی شەهیدانی شیۆعی لە وڵاتی ئوتریش


ناوەندی هەواڵ- ئوتریش: ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤-٢-٢٠١٣ی زایینی لە سەر بانگهێشتی فەرمی حیزبی شیوعی کوردستان، هەیئەتێکی کومیتەی ئوتریش،ی حێزبی دیموکراتی کوردستان لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئەو حیزبە دا کە ساڵانەی یادی دەکریتەوە بەشدارییان کرد. هەیئەتی حیزبی کە پێکهاتبوو لە هاوڕێیانی محەممەدی فەقێ عەلی و سمکۆ حوسێن پوور، پەیامی حدک کۆمیتەی ئوتریش بۆ ئەم یادە پێکەش کرد و سپاسی هاوڕێیانی حیزبی سیوعیان کرد کە بۆ ئەو ڕێوڕەسمە بانگهێشتیان کردبوون.
پێویستە بگوترێ کە زۆربەی حیزب و لایەنەبەشدارەکان لەم ساڵڕۆژە دا پەیامەکانینا خوێنەدوە کە بریتی بوون لە:
حیزبی شیوعی کوردستان
پارتی دیمۆکراتی کوردستان
یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان
حیزبی دیموکراتی کوردستان
پێش لە خوێندنەوەی پەیامەکە، لە لایەن نوێنەرایەتی حدک ئیشارە بە پلەی بەرزی شەهیدکرا و، داوا کرا کە بۆ یادکردنەوە تێکڕای شەهیدانی کوردستان ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە دیاری بکرێ وەک بنەمایەکی یادکردنەوە لە تێکڕائ ئەو تێکۆشەرانەی کە گیانیان لە پێناو ئازادی گەل و وڵات دا لە دەست داوە، ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژی شەهید بۆ تێکڕای شەهیدانی کوردستان دیاری بکرێت.


بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 929 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact