. . . .


24 Feb 2013

بەشداری هەیئەتیکی کومیتەی یۆتۆبۆری حدک لە کۆنفرانسی ساڵانەی کۆمە???


ناوەندی هەواڵ- سوید: لە سەر بانگهێشتنی ڕەسمی کۆمەڵەی سوسیالدێموکراتی کوردی لە یۆتۆبۆری ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی مانگی فیبرواری، هەیئەتێکی کومیتەی یۆتۆبۆری حیزب پێکهاتوو لە هاوڕێیان کەریم حوسینی بەرپرسی کومیتە و هاوری نەبەزعەلیدوست ئەندامی کومیتە، بەشداریان لە کۆنفڕانسی ساڵانەی کۆمەلەی سوسیالدێموکراتی کوردی لە یۆتۆبۆری کرد و لە لایەن خاتوو نەجات فەراز سەرۆکی کومەلە، ساڵح‌شەرەفی سکرتێر و کامیل شامحمدئەندامی دەستەی بەریوەبەرییەوە بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا. سەرەتا سەرۆکی کۆمەڵە بەخێرهاتنی میوانان و بەشداربووانی کۆنفڕانسەکەی کردو پاشان خاتوو لێنا مالم ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی یۆتۆبۆری و کەسایەتی ناسراوی حیزبی سوسیال دێموکرات، باسێکی تێر وتەسەلی سەبارەت بە پرسە گرینگەکانی پەیوەندیدار بە شاری یۆتۆبۆری و کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکرات کە لە ئەم ساڵ دا دەگیرێ و رۆڵ و نەخشی سوسیال دێموکراسی لە دونیا دا دوا .
کومیتەی یۆتۆبۆری
23-02-13
kdp-goteborg.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 755 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact