. . . .


24 Feb 2013

بە شداری کومیتەی حدک لە ناوچەی ئۆستفۆڵدی نۆڕوێژ لە شەو ئاهەنگی یەکی


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ: ڕۆژی شەممە 23.02.2013 شەو ئاهەنگێک لە لایەن یەکیەتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ لاوان و بنەماڵەکانی سەر بەو یەکیەتیەی دانیشتوو لە ناوچەی ئۆستفۆڵدی نوڕوێژ پێک هات.

سەرەتا لە لایەن بەڕێز ئاژوان مامەش ،بەرپرسی یەکیەتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی ئۆستفۆڵد بە وتەیەکی کورت بە خێر هاتنی میوانەکان کرا و پاشان ڕیزی بەرنامەکان لە لایەن خوشکە ئاشنا مامەش ڕاگەیاندرا، ئینجا ئامادەبووانی شەو ئاهەنگەکەی بانگهێشت کرد بۆ خواردنی نانی ئێوارە کە لە لایەن بنەماڵەکانەوە ئامادە کرابوو.
پاش نان خواردن نۆرە گەیشتە کورتە باسێک لە مەڕ چالاکی یەکیەتی لاوان لە ناوچەی ئۆستفۆڵد لە لایەن بەڕێز ئاژوان مامەش، کە بەرنامەی کارو تێکۆشانی داهاتووی یەکیەتیەکەیانی لەو ناوچەیە تێدا هاتبووە بەرباس .
پاشان بەڕێز یوسف پووری ئەندامی کومیتەی حدک لە ناوچەی ئۆستفۆڵد پەیامی کومیتەی بەو بۆنەوە خوێندەوە. بەڕێزیان لە پەیامەکەیدا هەڵوێستەی لە سەر ئەرک و وەزیفەکانی لاوان، لە ئێستا و داهاتوو دا کرد. هەروەها بەڕێز پووری چەند داواکاریەکی زەرووری بۆ یەکیەتی ژنان و کۆمەڵەی کولتووری کوردی لە ناوچەی ئۆستفۆڵد خستە بەر دەم بەشدارانی شەو ئاهەنگەکە.
بەڕێز پووری لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەست خۆشی و پێزانینی حدک لە ناوچەی ئۆستفۆڵد ، بە یەکیەتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو ناوچەیە بە بۆنەی ئەو شەو ئاهەنگە پێڕاگەیاندن ، هەروەها ئامادەیی حدک ی بۆ پشتیوانی و هاوکاری کردنی ڕێکخراوە سینفیەکان دووپات کردەوە.
دواتر بەڕێز سەعید پووریان یەکێک لە ئەندامە بە تەجروبەکانی کۆمەڵەی کولتووری کوردی لە ناوچەی ئۆستفۆڵد چەند وتەیەکی کورتی پێشکەش بە بەشداران کرد کە لە پەیڤەکەیدا ئەرکەکانی هەموو لایەکی لە کۆمەڵەی کولتووری کوردی بۆ ئامادەبووان ڕوون کردەوە.
ئینجا بە کێبەرکێیەک لە شێوەی پرسیار و وەڵام کە لە لایەن بەڕێز خالید عەبدووڵازادەوە ئامادە کرابوو درێژە بە بەرنامەکان درا، کە پاش ئەو بەشە لە کێبەرکێ،کە خەلات بە سەر براوەی یەکەم و دووهەم و سێهەم دا دابەش کرا.
کێبەرکێیەکیش بۆ میردمنداڵان و لاوان ئامادە کرابوو، کە کاتێکی خۆشیان تێدا بردە سەر، پاش کۆتایی ئەو بەشەش خەڵات بە سەر براوەکاندا دابەش کرا . جیگە باسە کە ئەو شەوئاهەنگە بە هەڵپەڕکێ و شایی بەشداران کۆتایی پێهات..
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
ناوجەی ئۆستفۆڵد/ نۆڕویژ
24.02.2013

بۆ بینینی وێنەکان بە قەبارەی گەورە کرتە لە سەر ئالبوومەکە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 933 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact