. . . .


22 Feb 2013

چاوپێکەتنی نێوان کومیتەکانی حدک و پدک لە ناوچەی ئۆستفۆڵدی نۆڕوێژ


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ:ڕۆژی 21.02.2013 لە سەر بانگهێشتی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی ئۆستفۆڵدی نوڕوێژ هەیئەتێکی پارتی دێموکراتی کوردستان لەو ناوچەیە بە سەرپەرستی بەڕێز چالاک عادل بەر پرسی ئەو کومیتەیە و بە هاوڕێیەتی بەڕێزان ئومێد بەشی پێوەندیەکان ، ئەحمەد مستەفا بەشی کۆمەڵایەتی و ڕۆز محەممەد بەشی دارایی، لە لایەن هەیئەتی حدک لەو ناوچەیە بە سەرپەرستی بەڕێزان حەسەن غەمبار بەرپرسی کومیتە ، نازێ علیدوست ، غەفوور ساڵحزادە و یوسف پووری ، ڕەسووڵ پەناهی و نژاد سەلاحی پێشوازیان لێکرا.
سەرەتا هاوڕێ حەسەن غەمبار پاش بە خێر هاتنی میوانەکان و ناساندنی کومێتەی نوێ لە ناوجەی ئۆستفۆڵد باسێکی لە سەر پێویستی هاوکاری و هەماهەنگی حیزب ولایەنە سیاسیە کوردستانیەکان و کوردانی لە و وڵاتە بە زەروور زانی و لەو بارەوە ئامادەیی حدک لە و ناوچەیە دووپات کردەوە.
پاشان بەڕیز چالاک جەختی لە سەر هاوکاری و هەماهەنگی حیزب و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان و سەرجەم کوردانی دانیشتووی نۆڕوێژ بە گشتی و ناوچەی ئۆستفۆڵد بە تایبەتی بۆ بۆنە نەتەوەییەکانی وەک نەورۆز و یادە پیرۆزەکانی پێوەندی دار بە کوردەوە کردەوە، لە درێژەی باسەکەی دا بەڕێز چالاک ئیشارەی بە وەزعی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان کرد . کە تێگڕای بەشدارانی کۆبونەوەکە بەشداریەکی چالاکانەیان لە بارەوە کرد و خۆشحاڵی خۆیان لەو بەرەوپیشچوونانە دەر بڕی کە هەرێمی کوردستان بە خۆیەوە بینیوە.
تەوەرێکی دیکەی باس و گفتوگۆکانی نیوان دوولایەن بریتی بوولە باس کردن لەو ئاستەنگەی کە بەم دوواییانە بۆ بەشێک لە کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتە جێ لە وڵاتانی ئوروپا کە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن هاتۆتە پیش کە لە لایەن هەیئەتی خانەخوێ وە هاتە ئاڕاوە و داوای هاوکاری و کار ئاسانی کرا لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ،هەیئەتی میوانیش بەڵێنی دا لەو بارەوە بە دواداچوون بۆ ئەو مەسەلەیە بکا.
پاش 2کاتژمێر باس و گفتۆگۆی دۆستانە و خۆشحاڵی دەربڕێنی هەردوولا لەو دیدارەو هیوای بەردەوامی چاوپێکەوتنەکان لە کەش و هەوایەکی زۆر دۆستانە دا کۆتایی بەو دیدارە هات
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
کومیتە ناوچەی ئۆستفٶڵد/نۆڕوێژ
22.02.2013


بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 922 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact