. . . .


21 Feb 2013

چاوپێکەوتنی نێوان هەیئەتێکی حدک له‌گه‌ڵ حیزبی ژینگە و حیزبی دیموک?


ناوەندی هەواڵ-سوید: له‌ دیدار و چاوپێکه‌وتنی نێوان هەیئەتێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان و حیزبی ژینگەی سۆئێد دا گرنگترین باسه‌کانی پێوه‌ندیدار به‌ کورد له‌ ئێران تاوتوێ کرا.
ڕۆژی سێشەممه 1 ی به‌فرانبار هەیئەتێکی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کومیتەی سۆئێدی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە سەرپەرستیی سەید عەزیز سەیدنژادیان لە پارلەمانی سۆئێد، چاویان بە "والتر مووت" و "جەبار ئەمین"، پاڕلمانتاری کوردی پارتی ژینگەی سۆئێد که‌وت.
له‌و دیداره‌دا هەیئەتی حیزبی باسێکی وردی له‌سه‌ر هەل و مەرجی کوردستان به گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان به تایبەتی پێشکەش کرد و ئاماژه‌ی به‌ پێشیل کردنی مافی مرۆڤی کورد، گرتن و ئەشکەنجە و ئێعدامی چالاکانانی کورد بە تایبەت ئەو کەسانە کرد کە لە ڕێکخراوەکانی پاراستنی ژینگە دا چالاکن.
باسێک له‌سه‌ر کوشتنی کۆڵبەرانی کورد که رۆژانە چه‌ند که‌سیان به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ده‌درێنه‌ به‌ر ده‌سرێژ و وڵاخەکانیان دەکوژرێن و بارەکانیان کە تەنیا سەرمایەی ژیانیانە بە تاڵان دەبرێ، تەوەرێکی دیکە باسەکانی نێوان هەیئەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان و حیزبی ژینگەی سۆئێد بوو.
هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ و له‌ دیدارێکی دیکه‌دا ئه‌و شانده‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پارلەمانی سۆئێد، چاویان بە" فیلیپ هوگلاند" و "دسیریە پێترووس"، دوو پاڕلمانتاری حیزبی دیموکرات مەسیحی سۆئێدی کرد.
له‌و دیداره‌دا هەیئەتی حیزبی له سەر بارودۆخی کوردستان بە گشتی و دۆخی نالەباری گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان به تایبەتی باسێکی هێنایه‌ گۆڕێ‌و تیشکی خسته‌ سه‌ر کۆلتوری پێکەوەژیانی گەلی کورد لەگەڵ هەموو کەمەنەتەکانی نێو کوردستان بە ڕەگه‌ز و ئایینی جۆراوجۆرا که‌ بە درێژایی مێژووی هەزاران ساڵە به‌ خۆشی و ته‌بایی له‌گه‌ڵ یه‌کتر ژیاون.
شاندی حیزب له‌و دیداره‌دا باشووری کوردستانی به‌ نموونه‌ هێنایه‌وه‌ که چۆن مەسیحییەکان کاتێک لە هه‌موو بەشەکانی دیکەی عێراق هیچ دەرەتانی ژیانێکی باش و ئارامیان نامێنێ ڕوو له کوردستانی ئارام دەکەن و له‌وێ ڕێزیان لێ دەگیرێ و ژیانێکی ته‌با و ئارامیان له‌گه‌ڵ کورده‌کان هه‌یه‌.
لە بەشێکی دیکەی ئەو دیدارە دا باس لەو پێشێلکردنی مافی مرۆڤی کورد له‌ ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕێژیمی ئیسلامی کرا، بە تایبەت تیشک خرایه‌ سه‌ر شیکردنه‌وه‌ی سیاسەتی ئینکار و نکولی کردنی کۆماری ئیسلامی لە گەلێکی چەند ملیۆنی کە بە درێژایی مێژوو و لە لایەن هەموو حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئێرانەوە ئەو سیاسەتە په‌یڕه‌و کراوه‌.
له‌و دوو دیداره‌دا شاندی حیزبه‌کانی ژینگه‌ و دێموکرات مه‌سیحی سۆئێدیش وێڕای پێخۆشبوونی خۆیان له‌و دیدار و سه‌ردانه‌ خه‌ختیان له‌ سه‌ر پشتیوانیی خۆیان له‌ پرسی ره‌وای کورد و پێویستیی به‌رده‌وامی دانیشتنه‌کان له‌ داهاتووش‌دا کرده‌وه‌.
شایانی باسه‌ که‌ له‌و دیداره‌دا ئەسعەد یوسفی و خاتوو نەوژین ڕۆستەمی هاورێیه‌تی به‌رپرسی شانده‌که‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیان ده‌کرد.
hdk-mp.jpg
hdk-kds.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 810 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact