. . . .


20 Feb 2013

هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەردانی پارلەمانی وڵاتی نۆروێژ??


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ: رۆژی 18.02.2013 کاتژمێر 12:00 تا 15:00 هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کورددستان سەردانی پارلەمانی وڵاتی نۆروێژیان کرد کە لەلایەن چوارەمین سەرۆک پارڵمانی ئەو وڵاتە ،بەڕێز ئەختەر چاڵدری و بەرپرسی
پەیوەندییەکانی پارتی سوسیال چەپی نۆروێژ(ئێسڤێ) یەرموند سکۆره‌ وه پێشوازیان لێکرا.
لەوکۆبونەوەدا کە بەڕێز کاک مستەفا شەڵماشی ئەندامی دەفتەری سیاسی و به‌رپرسی کومیته‌ی بەڕێوەبەری حیزب لەدەرەوەی وڵات‌ سه‌ر په‌رستیی هه‌یئه‌تی حیزبی ده‌کرد ، سوپاسی زەحمەتەکانی بەڕێز چاڵدری و پارتی سوسیال چەپی کرد بۆ بەناساندنی ژینۆسایدی کورد لەوڵاتی نۆروێژ، و بۆ هەمیشە بەدەنگەوە هاتنیان بۆ پشتیوانی نەتەوەی کورد. بەڕێزیان هه‌روه‌ها باسێکی تیرو تەسەلی لەسەر وەزعی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران و کوردستان بەتایبەتی کرد. ناوبراو ئاماژەیان بە تاوانە دوور لە مرۆڤایەتیەکانی ڕژێمی ئێران بەرامبەر بە گەلی کورد بەتایبەتی و زیندانیانی سیاسی و وەزعی ناخۆش و خەبەرە دڵتەزێنەکانی کۆڵبەرانی کورد کرد. هه‌روه‌هاباسێکی لەسەر پێشێلکاریەکانی ڕژێم لە مافی مرۆرڤ، ژنان و تاکەکان کرد. لەدرێژەی باسەکانیدا بەڕێز شەڵماشی لەسە ردەستتێوەردانی ڕژێمی ئێران لەکاروباری وڵاتانی دیکەی ناوچەو، سیاسەتی شێوێنەری ڕژێم به‌ خاتری مانەوەی خۆی کرد. لەدرێژەی قسەکانی دا و له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڕێز ئه‌خته‌ر چاڵدر دا، بەڕێز کاک مستەفا تەئکیدی لەسەر پێویستی ڕێکخستنەوه‌ی ماڵی کوردی کرد بۆ وەدیهێنانی ئامانجەکانی نەتەوەکەمان. بەڕێزیان ئامادەگی حیزبی بۆ هەر چەشنە لێکنزیکبونەوەو هاوکاریەک لەگەڵ هێزە جیا جیا کانی کوردی کرد.
بەڕێز چاڵدری سوپاسی بەڕێز شەڵماشی و هەیئەتی هاوڕێی حیزبی کرد بۆ ئەو چاوپێکەوتنە هەروەها سوپاسی زانیارییەکانی بەڕێز کاک مستەفای کرد. چالدری تەئکیدی پێویستی ڕێکخستنی ماڵی کوردیان کرد بۆ وەدیهێنانی ئامانجەکان و پشتیوانی خۆی و پارتەکەی بۆ گەلی کوردو خەڵکی چەوساوەی ئێران ڕاگەیاند. بەڕێزیان پێخۆشحاڵی خۆیان لەو گۆڕانکاریانە دەربڕی لە هەرێمی کوردستاندا کراون و هیوای ئەوەشیان خواست کە ڕۆژێک دابێت کە لە ژوری ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان دا یەکتر ببنیننەوە و ئاواتی ئەوەشی خواست کە ئەو ڕۆژە دورنەبێت.
لەدوای کۆبونەوەکەی پارلەمان بەڕێز کاک مستەفا شەڵماشی و هەیئەتی یاوەری، سەردانی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی نۆروێژیان کرد و لە لایەن چەند ڕاوێژکارێکی وەزارەتی دەرەوە پەیوەندی دار بە کارو باری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشوازیان لێکرا. لەو کۆبونەوەیەدا بەڕێز شەڵماشی باسی وەزعیەتی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست و دەورو تەئسیری گەلی کورد لە گۆڕانە خێراکانداکرد. هاوکات باسی لە وەزعی زیندانیانی سیاسی، ژنان، تاکەکان و بەتایبەتی ئەو جەنایەتە دڵتەزێنانە کرد کە هێزەکانی ڕژیم بەرامبەر کۆڵبەرە زەحمەت کێشەکان ئەنجامی دەدەن و داوای کرد که‌ له‌ په‌یوه‌ندییە دیپڵۆماسییەکانی خۆیان که‌ڵک وه‌رگرن و داوا له‌ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بکه‌ن‌ ده‌ست له‌ کوشتنی کۆڵبه‌رانی کورد که‌ ته‌نیا له‌ به‌ر بێکاری و بۆ دابین کردنی بژیوی ڕۆژانە بۆ منداڵه‌کانیان ئه‌و کاره‌ دژواره‌ ده‌که‌ن هەڵگرێ.
هەیئەتی وەزارەتی دەرەوە بە گرنگی وتەکانی شەڵماشیان وەرگرت و سوپاسی بەڕێزیان و هەیئەتی یاوەریان کرد.
شایانی باسە هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهاتبو لە
مستەفا شەڵماشی ئەندامی دەفتەری سیاسی وپه‌رپرسی کومیته‌ی بەڕێوەبەری حیزب لە دەرەوەی وڵات
ئەحمەد نەقشی بەرپرسی کومیتەی نۆروێژ
دلێر خورشیدی بەرپرسی پەیوەندییەکانی حدک لە نۆروێژ
ناسر قادرپور هاوکاری پێوەندیەکان
کەریم ئەڵاوەیسی کادری لێهاتووی کومیتەی حدک لە نۆرێژ

بۆ بینینی وێنەکانی بە قەبارەی گەورە کرتە لە سەر ئالبومەکە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1101 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact