. . . .


19 Feb 2013

بە بەشداری کومیتەی حدک، ڕەوەندی کوردی لە وڵاتی فینلاند کۆبوونەوەیە


ناوەندی هەواڵ- فینلاند: بە مەبەستی هەرچی زیاتر پتەو کردنی ڕیزەکانی ڕەوەندی کورد لە وڵاتی فینلاند و تۆکمە و قاییمتر کردنی هەوڵ و هەنگاوەکانی هاوکاری نێوان حیزب و ڕێخکراوە سیاسی و کۆمەڵە ڕێکخراوە کلتوورییەکانی کورد لەو وڵاتە، ڕۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی ١٥/٢/٢٠١٣ی زایینی، ڕەوەندی کورد له فینلاند به مه‌به‌ستی دیار کردنی به‌رنامه وچالاکی خۆی له ساڵی ٢٠١٣ یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی له شاری هێلسینکی به‌ریوه‌ برد. دوای باس وگفتگویه‌کی زۆر بۆ ریکخستنی نێو ماڵی کورد له وڵاتی فینلاند و به‌ڕێوەبردنی بۆنە و ڕێورەسمە نه‌ته‌وەییەکانی کورد له‌و وڵاته، باس و ڕاوێژێکی زۆر کرا و لە ئەنجامدا بڕیار درا هەیئه‌تێکی ڕه‌وه‌ندی کورد به مه‌به‌ستی به جینوساید ناساندنی کۆمەڵکوژییەکەی هه‌ڵه‌بجه و ئەنفال و کیمیاباران کردنی گەلی کورد لە لایەن ڕژیمی ڕوخانی بەعسەوە سه‌ردانی په‌رله‌مانی فینلاند بکەن، هاوکات ‌بڕیار درا ئه‌م ساڵ له ٢٥مین ساڵیادی کاره‌ساتی دڵته‌زێنی هه‌ڵەبجه دا ئامادەکاری بۆ بەڕێوەبردنی بەرنامەیەکی تایبەت تایبەت بکرێت کە لە شان و گەورەیی ئەو ڕۆژە دا بێت.
له‌م کۆبونه‌‌و دا به‌رێز حوسین مه‌مه‌ندی به‌ر پرسی پەیوندییه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له فینلاند، بە هاوڕێیەتی به‌ریز ئه‌یوب سووری به‌شدار بوون.
له‌و کۆبونه‌وەیە دا که نزیکەی ٣ کاتژمێری خایا‌ند ئه‌و لایه‌نانه‌ی خواره‌وه به‌شدار بوون:
- حیزبی دێموکراتی کوردستان
- يەكيەتى نيشتمانى كوردستان
- پارتى كريكا رانى كوردستان(pkk)
- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)
- كومه لى كوردى سورى
- يەكيەتی ئاشتي فنلاند(Suomen rauhaliito )
- كوردى فورومى ( ( kurdi forumi
جگە لەو ڕێکخراو لایەنانە، چەندین کەسایەتی دیکەش لە پارچەکانی دیکەی کوردستان بەشداری ئەو کۆبوونەوەیان کرد.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- فینلاند
kobunawi-helsinki-1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 982 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact