. . . .


19 Feb 2013

له‌ ڕێوڕەسمێکی تایبەت دا لە شاری تامپێره‌ ته‌رمی کاک خالید ئیبراه?


ناوەندی هەواڵ- فینلاند: رۆژی ١٦-٢-٢٠١٣ به‌ ئاماده‌بوونی به‌شێکی به‌رچاو له‌ ئه‌ندامانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، کۆمەڵێکی یەکجار زۆر له‌ دۆستان و ناسیاوانی و کوردانی دانیشتووی وڵاتی فینلاند، تەرمی پیرۆزی هاوڕێی تێکۆشەر و خەباتگێڕی دێرینی ڕیزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، کاک خالید ئیبراهیمی له‌ گۆرستانی شاری تامپێره،ی فینلاند‌ ئه‌سپه‌رده‌ به‌ خاک کرا.
دوای ئه‌وه‌ رۆژی ٦-٢-٢٠١٣ کاک خالیدی ئیبراهیمی ناسراو به‌ خالیده‌ سوور به‌هۆی ڕووداوێکی دڵته‌زێن گیانی له‌ده‌ستدا، له‌ ئاکامدا دوای کۆتایهاتنی لێکۆڵینه‌وه‌کانی پۆلیس و دوکتور، له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ و دۆستانی کاک خالیده‌وه سه‌رله‌به‌یانی ١٦-٢-٢٠١٣ کاتژمێر 11ی سه‌رله‌به‌یانی‌ ته‌رمی خوالێخۆشبوو وه‌رگیرایه‌وه‌و له‌ ڕێوره‌سمێکی به‌ریندا ئه‌سپه‌رده‌ به‌ خاک کرا.
دوای ئه‌وه‌ی رێوره‌سمی ناشتنی خوالێخۆشبوو کاک خالید کۆتایی پێهات، کۆری پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ شاری تاپمێره‌ به‌رێوه‌چوو. ئەو کۆره‌ ماته‌مینییه‌ که‌ حیزبی دێمۆکرات به‌رێوه‌به‌ری بوو، به‌ به‌شداری خه‌ڵکێکی زۆر به‌رێوه‌چوو که‌ له‌ ڕێگای دوورو نزیکه‌وه‌ بۆ دوایین ماڵئاوایی لەو هاوڕێ ئازیز و خۆشەویستەیان و بۆ ڕێز لێنانی لە دەیان ساڵ خەبات و تێکۆشانی ئەو ڕۆڵە تێکۆشەرەی گەلەکەمان ڕوویان لە وڵاتی فینلاند و شاری تامپێرە کردبوو.
ئه‌وکۆره‌ سەرەتا بە پاراستنی ساتێک بێده‌نگی و یەک خولەک ڕاوەستان بۆ ڕێز گرتن لە ڕۆحی کاک خالید و سه‌رجه‌م شه‌هیدان ده‌ستی پێکرد. پاشان کاک که‌ریم ڕه‌سووڵی به‌رپرسی کومیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له وڵاتی فینلاند، لە ‌سه‌ر که‌سایه‌تی کاک خالید و ده‌وری ئه‌م مرۆڤە نیشتمانه‌ په‌ره‌وه‌ره‌ له‌ خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی له‌ ڕیزه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان دا بۆ به‌شداران دوا و ئاماژه‌ی به‌ ڕابردووی پڕ له‌ شانازی کاک خالیده‌ سوور کرد. ناوبراو باسی له‌وه‌ کرد که‌ جگە لە خەبات و تێکۆشان و فیداکاریی، له‌ پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیشدا کاک خالید که‌سایه‌تێکی خۆشناو و جێگەی ڕێز و متمانەی هەموو کۆمەڵانی خەڵک بوو، کە به‌شداری به‌رچاوی خه‌ڵک له‌م کۆره‌ ماته‌مینییه‌ دا ده‌ریده‌خا که‌ کاک خالید که‌سێکی خۆشناو جێگای رێز بووه‌ له‌لای خه‌ڵک.
له‌ درێژه‌ی ڕێوره‌سمی سە‌ره‌خۆشییه‌که‌دا په‌یامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن کاک فازڵ سولتان په‌ناوه‌ خوێندرایه‌وه‌، پاشان کاک جه‌لالی فاتمی وه‌ک یه‌کێک له‌ هاورێیانی کاک خالید په‌خشانێکی به‌هه‌ستی له‌و پێوه‌ندییه‌دا پێشکه‌ش کرد.
به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و کۆره‌ ماته‌مینییه‌ په‌یامی سپاسنامه‌ی بنه‌ماڵه‌ی کاک خالیدی کۆچکردوو بو که‌ له‌لایه‌ن کاک موحه‌ممه‌د ئه‌مینی بایزیدییه‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌. شایانی باسه‌ که‌ کۆری پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیه‌که‌ تا سه‌ر له‌ئێواره‌ به‌رده‌وام بوو
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- فینلاند

بۆ بینینی وێنەکان بە قەبارەی گەورە کرتە لە سەر ئالبومەکە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1359 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact