. . . .


18 Feb 2013

له‌ شاری تورکووی وڵاتی فینلاند یادی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان به???


ناوەندی هەواڵ- فینلاند: به‌ ئاماده‌بوونی به‌شێکی به‌رچاو له‌ ئه‌ندامانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و دۆستان و لایه‌نگران و نوێنه‌رانی حیزب و رێکخراوه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٦-٢-٢٠١٣ی زایینی له‌ شاری تورکووی وڵاتی فینلاند رێوره‌سمێکی به‌شکۆ به‌ بۆنه‌ی 2ی رێبه‌ندان 67مین ساڵرۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان به‌رێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای ئه‌م رێوره‌سمه‌ به‌ سروودی ته‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب که‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی یه‌کییه‌تی لاوانه‌وه‌ پێشکه‌ش کرا ده‌ستی پێکرد.
دوای ئه‌وه‌ی خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان راگه‌یه‌ندرا، له‌ ده‌سپێکی جێژنه‌که‌دا داوا له‌ خاتوو شه‌هێن زاد ئه‌حمه‌د به‌رپرسی کومیته‌ی یه‌کیه‌تی ژنانی دێمۆکراتی کوردستان کرا که‌ په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان به‌و بۆنه‌وه‌ پێشکه‌ش بکا.
له‌ برگەیەکی دیکه‌ی رێوره‌سمی یادی 67 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان دا کاک به‌شیر ئه‌میر خانی په‌یامێکی هاوبه‌شی به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌لایه‌ن حیزب و رێکخراوه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان له‌ وڵاتی فینلاند پێشکه‌ش کرد. دواتر لە لایەن خاتوونی لاو شنۆ ئه‌حمه‌دی‌ به‌رهه‌مێکی هونه‌ری پێشکه‌ش کرا.
حیزب و رێکخراوه‌ به‌شداره‌کانی یادی 67 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان بریتی بوون له‌،
1 - پارتی دێمۆکراتی کوردستان
2 - یه‌کییه‌تی نیشتمانی کوردستان
3 - کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
4 - سازمانی دێموکراتیک یارسان یارسان
٥- سازمانی خه‌باتی کوردستان ئێران 5
٦- حیزبی شیوعی کوردستان 6
٧- پارتی دێموکراتی کورد ئه‌لپارتی 7
حیزبی دێموکراتی کوردستان
پاشان کاک که‌ریمی ره‌سوڵی له‌ برگەیەکی دیکه‌ی جێژی 2ی رێبه‌ندان دا چه‌ند وته‌یەکی له‌سه‌ر هاوکاری هاو ئاهه‌نگی و به‌شداریی و پێکه‌ویی کار کردن و هاوکار بوون له‌ کات و ساته‌ جیاوازه‌کان دا پێشکه‌شی به‌شداربووان کرد.
به‌رێوه‌به‌رانی به‌رنامه‌ خاتوو یادگار حوسه‌ینی و کاک هیمن زاد ئه‌حمه‌د ناوی چه‌ند لایه‌ن و رێکخرایان خوێنده‌وه‌ که‌ په‌یامیان به‌ بۆنه‌ی یادی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان ره‌وانه‌ کردبوو که‌ بریتی بوون له‌ په‌یامی هاوبه‌شی رێکخراوه‌کانی یه‌کیه‌تی ژنان و یه‌کیه‌تی لاوان، په‌یامی کۆمه‌ڵه‌ی کوردی له‌ وڵاتی فینلاند، په‌یامی کۆمیته‌ی ئاشتی له‌لایه‌ن به‌رێز که‌ریم فه‌رخه‌پووره‌وه‌ و په‌یامی ناوه‌ندی ناسنامه‌.
دوای ئه‌وه‌ی له‌ برگەیەکی دیکه‌دا سرودێک له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تی لاوانه‌وه‌ پێشکه‌شی ئاماده‌بووان کرا. ئینجا هه‌ر سێ هونه‌رمه‌ندی لاو و ده‌نگ خۆش، شنو ئه‌حمه‌دی و رێبین عه‌لی و فه‌رهاد ئالانی به‌ گۆرانی و کاره‌ هونه‌رییه‌کانیان کۆری شایی و هه‌ڵپه‌رکێیان تا دره‌نگانێکی شه‌و رازاندەوە. ڕێو ڕه‌سمه‌که‌ کاتژمێر 1ی شه‌و لە ناو شادی و خۆشی بەشداران دا کۆتایی پێهات.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- فینلاند

بۆ بینینی وێنەکان بە قەبارەی گەورە کرتە لە سەر ئالبومەکە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1239 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact