. . . .


17 Feb 2013

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی یۆتۆبۆری حدک لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی دامەزر


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 28 ی رێبەندان بەرامبەر بە ١٦ی فێبریواری ٢٠١٣ی زایینی، هەیئەتێکی کومیتەی یۆتۆبۆری حدک پێکهاتوو لە هاورییان کەریم حوسینی بەرپرسی کومیتە و نەبەزعەلیدوست ئەندامی کومیتە بەشداریان لە مەراسمی ٢٦ ی رێبەندان ڕۆژی دامەزرانی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان داکرد و بروسکەی پیروزبایی و چەپکە گوڵی ڕێز لێنانی کومیتەی حیزبیان لە شاری یۆتۆبۆری، پێشکەشی بەریوەبەرانی ئەم ساڵیادە کرد. هەیئەتی حیزبی زۆر بە گەرمی لە لایەن هاوڕێیانی کۆمەڵە شۆڕشگێرەوە پێشوازیان لێکرا. لە پەراوێزی رێ‌ورەسمەکە دا هاورێیانمان چاویان بە کۆمەلێک کەسایەتی و نوێنەرانی هێزه سیاسی‌یەکانی کوردی وکوردستانی کەوت.
کومیتەی یۆتۆبۆری حیزبی دیموکراتی کوردستان
16-02-2013 / 28 ی رێبەندانی ساڵی 1391هەتاوی

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 814 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact