. . . .


17 Feb 2013

بەشداری هەیئەتێکی نوێنەرایەتی حدک لە بریتانیا، لە سمیناری ڕۆژی زما


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: هەروەک هەموو لایەک ئاگادارن ڕۆژی ٢١ی فێبریواری هەموو ساڵێک، لە هەموو سوچ و کەلەبەرێکی ئەم جیهانە دا، بەتایبەت لەو وڵاتانەی کە چەوسانەوەی ڕەگەزی و ئێتنیکی لە لایەن نەتەوە باڵادەستەکانەوە بە شیوەیەکی سیستەماتیک جێبەجێ دەکرێ، دەیان ڕیورەسم و سمینار و ئاکسیۆنی تایبەت بۆ بەرز ڕاگرتنی زمانی دایک بەڕێوە دەچن. لە ئێران کە وڵاتێکی فرە نەتەوەیە و چەندین زمان و کلتوور جیاوازی تێدا کۆبووەتەوە، ڕژیمە یەک لە دوای یەکەکانی ئەو وڵاتە، بە درێژایی مێژووی هەزاران ساڵە، بە ئینکار و نکوولی کردن لە زمانی دایکی نەتەوە جیاوازەکانی جێگیر لە جوگرافیای ئەو وڵاتە دا، هەوڵ گٶڕینی کلتوور و کەلەپوور و تەنانەت سڕێنەوەی یەکجارەکی و ئیسمالسیۆنی زمانی کورد، عەرەب، ئازەری، بلوچ و تورکمانەکانی ئەو وڵاتە داوە. هەر بۆیە هەموو ساڵێک نەتەوە بندەستەکانی ئێران بە ڕێکخستنی دەیان کوڕ و کۆمەڵ و چااکی جۆراوجۆر، ڕێز لە ڕۆژی زمانی دایکی دەگرن.
هەر بەو بۆنەوە ڕۆژی شەممە رێکەوتی ١٦ی فێبریواری ٢٠١٣ی زایینی ڕۆژئاوای لەندەن میوانداری سمینارێکی تایبەتی نەتەوەکانی نێشتەجێی ئێرانی کرد. لەو سمینارە دا کە چەندین نەتەوەی جیاواز بەشدارییان تێدا کرد، چەندین پڕۆگرام و چالاکی تایبەت بە ڕۆژی زمانی دایک بەڕێوەچوون.
ئەو بەڕێزانەی کە لە لایەن نەتەوە جیاوازەکانەوە لەو سمینارە دا بەشداریان کرد بریتی بوون لە:
- خاتوو مێهری جەعفەری لە زبانی ئازەری
- بەڕێز مێهرابی لەسەر زبانی بلوچی
- بەڕێز عەلی ئەشرافی لەسەر زبانی پارسی
- بەڕێز کەوسەر ئەلعلی محەمەرە لەسەر زبانی عەرەبی
- بەڕێز ئەنوەر سوڵتانی لەسەر زبانی کوردی
هەرکام لەو بەڕیزانە وتارێکی کورتیان لە پەیوەندی لەگەڵ زمانی دایکی و ئەو ڕۆژە تایبەتەی کە لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بۆ ڕێزگرتن لەو پرسە گرینگە دیاری کراوە پێشکەشی بەشدار بووان کرد. گرینگی زبانی نەتەوەکان و ئەهمیەت دان بەزبانی نەتەوەکان هەروەها نەخش و رۆڵی دایک و باوکان لەو پیوەندیەدا بەشێک لە باسەکانی سمینارەکەیان پێک دێنا.
هەموو وتاربێژەکان پێداگریان لە سەر ئەوە کردەوە کە منداڵ پێویستە بەزبانی دایک بخوێنێت و هۆکارەکەشی ئەوەیە کە هەموو مرۆڤێک بەزبانی دایک باشتر و ساناتر دەتوانێ لە خوێندن و زانست دا شارەزا و سەرکەوتر بێت و قۆناغەکانی خوێندن بە سەرکەوتوویی ببڕی، تا ئەوەی خوێند لە خوێندنگا و قوتابخانەکاندا بە زبانی دیکە بخوێنێت. بەداخەوە لە ئێران دا تاکوو ئێستاشی لەگەڵ دا بێت، هیچ بایەخێک بە زمانی نەتەوەکانی دیکە ئەو وڵاتە نادرێ و هەر لە زبانی فارسی وەک تاکە زمانی خوێندن و نووسین لە قوتابخانە کەڵک وەرگیراوە وە بەو هۆیەوە ئەو منداڵانەی کە فارس نین نەیانتوانیوە وەک پێویست لە فێربوونی زمان و بڕینی پلەکانی خوێندن دا سەرکەوتوو بن.
هەمووان لە سەر ئەوە هاوڕا بوون کە ناکرێ چیتر زمانی فارسی تاکە زمان و تەنانەت زمانی سەرەکی بێت بۆ خوێندن، ئاخاوتن و تەنانەت کاروباری فەرمانگە حکومەتییەکاندا و داوا کرا کە هەول بدەین و کار بۆ ئەوە بکریت کە زبانی فارسی زبانی سەرەکی نەبێت و ئەوەش بە دامەزرانی سیستمێکی دێموکراتیک لە ئیران جێ بەجێ دەبێت.
وتار بێژانی گەلی عەرەب لە وتەکانیان دا بە ئاماژە بەو چەسانەوە سیستەماتیکەی کە دژ بەو گەلە بەکار هێنراوە وتیان: بۆ زیاد کردن و زۆر نیشاندانی نەتەوەی باڵا دەست، تەنانەت سەرژمێری قەل و قازو مریشكیان دەکرد، بەڵام لە سەرژمێری نەتەوەکان هەمیشە موشکلیان هەبوو کە بزانن چەندە کورد، عەرەب و بلوچ و ئازەری لە ئێران دەژین. ئەوە دەری دەخا کە ئەو ڕژیمە دیکتاتۆرە یەک لە دوای یەکەکانی ئێران، بە چ شیوەیەک هەوڵی زەق کردنەوەی خۆیان و پشتگوێ خستنی نەتەوەکانی دیکەی ئەو وڵاتەیان داوە. کاربەدەستانی ئێران بۆ وێنە هیچ ڕێزێکیان بۆ زمانی عەرەبی دانەدەنا، بێ خەبەر لەوەی کە عەرەب لە دونیا ئیستا ٥٠٠میلیونە و سەرەڕاسی ئەو حشیمەتە زۆرە، بەلام بەداخەوە لەئیران ناتوانن بەزبانی خۆیان بخوێن و هیچ بڵاوکراوە و ڕۆژنامە و هتد نیە لەو بەشەی ئێراندا بە عەرەبی چاپ و بڵاو ناکرێتەوە چونکا ئامرازەکانی نووسین بە پیتی عەرەبیان نیە.
لەسەر زمانی کوردی بەڕێز کاک ئەنور سوڵتانی لە وتەیەک دا باسی لەوە کرد کە لە ماوەی ٦٧ ساڵی ڕابردوو دا زمانی فارسی زمانی یەکەم بووە لە ئێراندا و هیچ کام لە زمانەکانی تر گرینگیان پێنەدراوە و تەنانەت وەک زمانێکی جیا نەخوێندراونەتەوە و کەس بۆی نەبووە لە خوێندنگا و زانکۆ و زانستگاکاندا بەزمانی دایک بخوێنێت. بەڕیز سوڵتانی بە ئاماژە بەوەی کە گەلی کورد بۆ پاراستنی کلتوور و زمانی خۆی هەزاران ڕۆڵەی خۆی کردووەتەوە قوربانی، ئاماژەی بە هۆنراوەیەکی شاعیرەی گەورەی گەلەکەمان مامۆستا عەبدووڵا پەشێو کرد کە سەبارەت بە تێکۆشانی گەلەکەمان هۆنیویەتەوە دەڵێ: ئەگەر ڕۆژێک وەفدێک هاتە وڵاتی من پرسی و وتی کوانی گۆڕی سەربازی وون؟
دەڵێم گەورەم، لە سەر هەر گەزە ئاسمانێک، لە بن هەر بستە زەوییەک، لە بن گابەردی هەر ساخێک، لە بەردەگای هەر کڵێسە و سەر مزگەوتێک مەپرسە سەر دانەوێنە و تاجە گوڵینەکەت دانێ.
بەڕێز سوڵتانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا باسی ئەوەی کرد کە لە هێندێک لەسایتەکان دا شەڕی خاک و سنورەکان دەکەن کە ئێمە پێویستە خۆمان لەوە دوور بگرین و هەول بدەین بۆ روخانی ئەو رژیمە و دامەزرانی سیستەمێکی دێمۆکراتیک لە ئێراندا، کە هەموومان بتوانین بە ئاشتی تەفاهوم بژین و مندالەکانیشمان بەزبانی دایك بخوێنن.
هەر لەو ڕێوڕەسمە دا ژنە دیزاینەری کورد خاتوو ئاڵا، بە دانان و نێشاندانی جلو بەرگی ئاڵو واڵای کوردی سالۆنەکەی زیاتر ڕازاندبووەوە.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو سمینارە دا لایەن هونەرمەندانی عەرەبەوە چەند پارچە موسیقاو ئاهەنگ پێشکەش کرا.
لەبەشی کوردی دا سەرەتا بابەتێکی زانستی سەبارەت بە شیکردنەوەیەکی حەیران و گۆرانی فۆلکۆری کوردی پێشکەشی ئامادەبووان کرا و پاشان هونەرمەندانی کوردستان کاک حەسەن دەرزی بەحەیران و کاک ئاوات ئەفروزی بە نەی شەوەکەیان ڕازاوەتر کرد و لە لایەن ئامادە بووانەوە پێشوازی گەرمیان لێکرا. پێویست بە ئاماژیەی کە بەریز مەولود سوارە نوێنەری حیزب لە بریتانیا ئامادەی ئەم سمینارە بوو.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا


بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1002 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact