. . . .


14 Feb 2013

دیداری نێوان نوێنەرایەتی حدک و بەڕێز کاک عومەری ئیلخانیزادە سکرتێری


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: لە سەر بانگهێشتی بەڕێز کاک عومەر ئیلخانی زادە سکرتێری گشتی کومەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە نوێنەرایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە بریتانیا بۆ چاوپێکەوتن، بەڕێز مەولوود سوارە ئەندامی رێبەری و نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لەو وڵاتە ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی فێبریواری ٢٠١٣ی زایینی، لەو وڵامی ئەو بانگهێشتەی بەڕیز ئیلخانیزادە دا سەردانی بەڕێزیانی کرد. لەو دانیشنتە دۆستانەیە دا کە بەڕێز کاک حەمید مورتەزازادە نوێنەری کومەڵە لە بریتانیا ئامادە بوو، هەردووک لایەنی حیزبی دیموکرات و کۆمەڵە، بە تێروتەسەلی سەبارەت بە باردۆخی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو ئاڵوگۆڕانەی کە چاوەڕوان دەکرێ لە داهاتوو دا لەو ناوچەیە بێتەوە ئاراوە و هەروەها بارودۆخی ناهەمواری ناوخۆی ئێران و پێشبینی ڕوخانی ڕژیمی ئیسلامی ئێران، بە درێژی قسە و باسیان کرد.
لە تەوەرێکی دیکەی ئەو دانیشتنە دا باس لە هاوکاری و هاوهەنگاوی نێوان حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا و هاوکات جەخت لەوە کرایەوە کە دەبێ بۆ ڕەخساندنی زەمینەیەکی لەبار و گونجاو بۆ هەرچی سەریعتر کردنی ئەگەری ڕوخانی ئەو ڕژیمە دژی گەلییەی کە بە زوڵم و زۆر خۆی بە سەر خەڵکی ئێران دا سەپاندووە، کومیتەیەکی هاوکاری لە نێوان حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا درووست بکرێ و هەوڵ بدەرێ لەمەودوا بە هاوئاهەنگی و هاوکاری زیاتر، بە تایبەت لە بواری دیپلۆماسی لە دەرەوەی وڵات، زەمینەی کاری زیاتر چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی وڵات لە نێوان لایەنەکاندا خۆش بکرێ و هەروەها هەردووک لا لە سەر ئەوە هاوڕا بوون کە لەمەودوا بە شیوەیەکی بەربڵاو و بە کردوە هاوکاری یەکتر بکەن، هاوکات باس لەوە کرا کە هەردووک لایەنی حدک و کۆمەڵە هەوڵ بدەن هەموو حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بێ جیاوازی لە دەوری یەک و لە کومیتەیەکی هاوبەش دا کۆبکەنەوە، بۆ ئەوەی ببنە ستاستۆیەکی بە هێز بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هاوکات بەو هەنگاوەیان گڕ و تینێکی زیاتر بدەنە خەباتی ڕزگاری خوازانەی گەلەکەمان و ببنە هۆی دڵخۆشی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

نوێنەرایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە بریتانیا
komele-hdk.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 902 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact