. . . .


13 Feb 2013

دیداری نێوان کومیتەی حدک و کومیتەی ڕێکخستنی ی ن ک له‌ وڵاتی فینلاند


ناوەندی هەواڵ- فینلاند: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩-٢-٢٠١٣ی زایینی هه‌یئه‌تێکی کومیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له‌ وڵاتی فینلاند به‌ سه‌رپه‌ر‌ستی هاوڕێ که‌ریم ڕه‌سووڵی به‌رپرسی کومیته‌ و هاوڕێیەتی بەڕێزان حوسه‌ین مه‌مه‌ندی به‌رپرسی پەیوه‌ندییه‌کان و ڕه‌حمان مه‌عزور، یوسف ره‌حمانی، ره‌زا حه‌کیم زاده‌ و ئازاد شێخی، سه‌ردانی کومیته‌ی رێکخستنی یه‌کیه‌تی نیشتمانیان کرد له‌ شاری وانتا و له‌ لایه‌ن کاک نه‌بیل به‌رپرسی کومیته‌ی رێکخستنی یه‌کیه‌تیی، کاک جه‌بار ئه‌حمه‌د و کاک کامه‌ران ئه‌ندامانی کومیته‌وە پێشوازییەکی گەرمیان لێ کرا.
له‌م دانیشتنه‌دا که‌ له‌ که‌شێکی دۆستانه‌دا به‌رێوه‌چوو، هه‌ردوولا باسیان له‌ پەیوه‌ندییه‌کانی دولایه‌نە و هاوکاری نێوان هه‌ردولا له‌ ولاتی فینلاند کرا.
له‌م دیداره‌ دۆستانه‌یه‌دا هه‌یئه‌تی کومیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له‌ وڵاتی فینلاند وێرای ده‌ربرینی دڵگرانی خۆیان به‌و بارودۆخه‌ی بۆ به‌رێز مام جه‌لال هاتووەته‌ ئاراوه‌، کاریگەری بەڕێز مام جەلالیان لە سەر گۆڕانکارییەکانی ناوەچەکە و هه‌روه‌ها ده‌ورو نه‌خشی به‌رێزیان له‌ عیراق و کوردستان به‌رز نرخاند و هیوایان خواست که‌ به‌ زووترین کات به‌ سەلامه‌تی بگه‌ڕێته‌وه‌ باوشی گه‌ل و نیشتمانەکەمان.
له‌ به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م دیداره‌ دا هه‌ردووو لا باسیان له‌ کارو چالاکییه‌کانیان و کاره‌ هاوبه‌شه‌کانی‌ نێوان هێزه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان له‌ وڵاتی فینلاند کرد و جەختیان له‌سه‌ر هاوکاری و هاوئاهه‌نگی زیاتر کرده‌وه‌ بۆ کاری هاوبه‌ش و په‌ره‌پێدان بۆ کۆده‌نگی زیاتر له‌ چالاکی و بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا.
هه‌ئیه‌تی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ هه‌ر وه‌ک ساڵانی ڕابردوو ئاماده‌ی هه‌ر چه‌شنه‌ هاوکارێکه‌ که‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان.
هه‌ر له‌م دانیشتنه‌دا هه‌یئه‌تی کومیته‌ی حیزب پێشنیاری کرد که‌ جیا له‌وه‌ی وه‌ک تا ئێستا بریارمان داوه‌ له‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌کاندا هاوکارو هاوخه‌بات بین، هه‌وڵ بدرێ بۆ زیاتر لێک نزیک بوونه‌وه‌ی لایەنەکان، له‌ بۆنه‌ و یاده‌ حیزبییه‌کانیشدا هاوکاری یه‌کتر بین و به‌شداری چالاکانه‌مان هه‌بێ و ئەو پێشنیارەش لە سۆنگەی بەرژەوندی گشتی و تێکه‌ڵی زیاتری کۆمەڵگەی کوردی لەو وڵاتە هێنایە ئاراوە و پێیان وابوو کە ده‌وری کاریگەری دەبێ‌ بۆ چالاکتر بوونی کوردستانییەکان لە ڕاپەراندنی ئه‌رکه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و ئه‌کتیڤ تر بونی هه‌موو لایەک بۆ به‌رپرسایه‌تی گه‌وره‌تر له‌ ئاست پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی فینلاند
puk-hkd.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 5050 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact