. . . .


13 Feb 2013

ئێوارە خوانێک بەبۆنەی کردنەوەی ئۆفیسی تازەی یەکیەتی نیشتیمانی کور??


ناوەندی هەواڵ- لەندەن: ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی جانیوێری ٢٠١٣ بە بۆنەی کردنەوەی دەفتەری نوێی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان لە بریتانیا، ئێوارە خوانێک لە لایەن نوێنەرایەتی یەکیەتیەوە بۆ حیزب و لایەنەسیاسیەکان، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کەسایەتی و کاربەدەستانی بریتانیا ڕێکخرا.
لە سەر بانگهێشتی فەرمی نوێنەرایەتی ی ن ک، کۆنفرانسی پارتە کوردستانیەکان لە بریتانیا کە نوێنەری بەشێکی بەرچاو لە حیزب و لایەنەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان تێیدا ئەندامن لەو ئێوارە خوانە دا ئامادە بوون، کە لەلایەن بەرێزان خاتو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و کاک هاوار حاجی لێپرسراوانی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان لەبریتانیا زۆر بە گەرمی پێشوازیان پێشوازیان لێکرا.
هەر لەو ئیوارە خوانە دا کە کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئەندامانی پارلەمان و کەسایەتییە سیاسیە بیانیەکان ئامادە بوون، هەیئەتی نوێنەرایەتی کۆنفڕانسی پارتە کوردستانیەکان ئەو کۆمبوونەیان بە هەلێکی باش زانی و لەگەڵ چەندین کەس لە میوانەکان دیدار و چاوپێکەوتنیان ساز کرد و لە نزیکەوە سەبارەت بە بارودۆخی کوردستان و بزووتنەوەی ڕەوای گەلەکەمان قسە و باسیان لەگەڵ کردن. لەو کەسایەتییانەی کە لەو ئێوارە خوانە دا چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دا کرا دەکرێ ئاماژە بە هەریەکە لە بەڕیزان خاتوو بەیان سامی عبدولڕەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بریتانیا، بەڕیز گریک شاپلەند سەرۆک و بەرپرسی لێکۆلەرەوەکان لە وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا کە پێشتریش لە دوو یداری جیاواز دا لە وەزارەتی دەرەوە چاومان بە بەرێزیان کەوتبوو، هەروەها بەڕیز نەدیم زەهاوی ئەندامی پارلمانی بریتانیا لەسەر حیزبی پارێزگاران و بەریز ئانکلود بەرپرسی کۆمیتەی مافی مرۆڤ و ئەندامی پارلمانی بریتانیا و دوکتور محێدین حوسین عەبدووڵا باڵوێزی عێراقی فیدرال لە لەندەن و بەشێکی بەرچاو لە میوانان و حیزب و لایەنە سیاسیەکان.
جێگای ئاماژەیە کە بەرێز دوکتور لەتیف ڕەشید گەورە ڕاوێژکاری بەرێز مام جەلال تالەبانی سەرۆک کۆماری عێراقی فیدرال و هەروەها بەرێز ئیحسان حەکیم بەرپرسی مەجلیسی بالای ئیسلامی عیراق ئامادەی ئێوارە خوانەکە بوون.
ئەم ئێوارە خوانە درفەتێک بوو بۆ زیاتر لێک نیزێک بوونەوەی حیزب و لایەنەکان و هاوکات هەلێکی باشی خوڵقاند بۆ تازەکردنەوەی پیوەندییە دیپلوماسیەکانی کورد و دۆستە بیانییەکان.
کۆنفڕانسی پارتە کوردستانیەکان لەبریتانیا
بۆ بینینی وێنەکان بە قەبارەی گەورە کرتە لە ئالبوومەکە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 818 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact