. . . .


13 Feb 2013

دانیشتنی کۆنفڕانسی پارتە کوردستانیەکان لەبریتانیا لەگەل بەڕیز کا?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٢ی جانیوێری ٢٠١٣ کاتژمێری ٣ی پاشنیوەرۆ هەیئەتێکی کۆنفرانسی پارتە کوردستانیەکان پێشوازیان کرد لە بەریز کاک عومەر ئیلخانیزادە سکرتێری کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستان.
سەرەتا لە لایەن ووتە بێژی کۆمیتەوە هاوڕێ لەگەڵ بەخێرهێنانی بەڕێزیان، هۆکاری دروست بوونی کۆنفڕانسی پارتە کوردستانییەکانی بریتانیای بە ورد شی کردەوە و گوتی: دەرفەتێکی باش بۆ دامەزرانی کۆمیتەیەک کە بتوانێ هەموو حیزب و لایەنەکانی کوردستان لە هەرچوار پارچەی کوردستان لەخۆی دا جێ بکاتەوە و بتوانێ ئەوە جۆرەی کە پێویستە لە لای دام دەزگا حکومیەکان وەک دەنگی کورد بدوێت و گیرو گرفت و داوا ڕەواکانی گەلی کورد زیاتر بخاتە بەردەم کاربەدەستانی حکومەتی بریتانیا هاتە ئاراوە و ئێمەش بە ئەرکی نەتەوەیی خۆمان زانی کە لەو بوارە دا هەنگاوی بە کردەوە هەڵێنینەوە. پاشان ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلی لە سەر کاروچالاکییەکەکانی ئەو کومیتەیەی لە سەرەتای دامەزرانیییەوە تا ئێستا پێشکەشی بەڕێزیان کرد.
پاشان کاک عومەر ئیلخانیزادە لەگەڵ دەست خۆشی و پێشوازی گەرم لەم بڕیار و هەڵوێستە شۆڕشگێڕانەیە بو دامەزرانی ئەم کۆمیتەیە، لەسەر وەزعی گشتی هەرچوار پارچەی کوردستان و ئەگەری ئەو ئاڵوگۆڕانەی کە چاوەڕوان دەکرێ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بگرێتەوە و داهاتووی کورد لەو ناوچەیە، باسێکی تێروتەسەلی کرد. پاشان نوێنەری هەرکام لە حیزبەکان ڕاوبۆچونی خۆیان هێنایە زمان. کۆبونەوەکە پاش دوو کاتژمێر کۆتایی پێهات.
کۆنفڕانسی پارتە کوردستانیەکان لەبریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 760 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact