. . . .


11 Feb 2013

دیداری نێوان کومیتەی حدک و ڕێکخراوی پدک لە شاری یۆتێبۆری سوید


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٢ی ڕێبەندانی ١٣٩١ی هەتاوی، هه‌یئەتێکی کومیتەی یۆتۆبۆری حدک پێکهاتوو لە هاورییان کەریم حوسینی ئەندامی کومیتەی سویئد و بەرپرسی کومیتەی یۆتۆبۆری ، حەمید مێهرفام وحیشمەت وەلەدبەگی و نەبەزعەلیدوست ئەندامانی کومیتەی یۆتۆبۆری، بە مه‌بەستی تاوتوی کردنی ڕووداوەسیاسی‌یەکانی کوردستان و بەرین‌تر کردنی ئاستی هاوکاری هێزە سیاسی‌یەکانی کوردی و کوردستانی بۆ بەرپەرچدانەوەی پیلانی دوژمنانی گەلی کوردمان، پێشوازی و میوانداری هەیئەتێک لە هەڤالانی ڕێکخراوی یۆتۆبۆری پارتی دێموکراتی کوردستان کرد کە پێک هاتبوون لە بەرێزان کاک نوزاد بەرپرسی ڕێکخراو کاک فەرهاد بەرپرسی پەیوەندییەکان، خاتوو ڕووناک ئەندامی ڕێکخراو و بەڕێز کاک فرەست ئەندامی ڕێکخراو کرد. لەو کۆبوونەوەیە دا بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد و ئەو هەلوومەرجەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پێدا تێپەڕی کەوتە بەرباس و لێکۆڵینەوەو هەر لە سۆنگەی ئەو ئاڵوگۆڕانەی کە چاوەڕوانی ڕوودانیان لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراست دا دەکرێت، پێ لە سەر زەمینە خۆشکردن بۆ هاوکاری و زیاتر لێک نزیکبوونەوەی هەموو لایەنە کوردییەکان، بە تایبەت هەردووک حیزبی برا و هاوپەیمان، حیزبی دیموکراتی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری یۆتۆبۆری و دەورووبەری داگیرایەوە. پاش باسێکی تێر و تەسەل هەر دوولا ، کۆبوونەوەکەیان بە ئەرێنی وەسف کرد و هیوایان خواست لە داهاتوو دا زیاتر و زووتر بە یەکەوە کۆببنەوە و هەول بدرێ لە حاست بۆنەو پرسە نەتەوەیەکان دا هەتا بکرێ یەک دەنگ و یەک ڕابن.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی یۆتێبۆری سوید
10-2-2013
بۆ بینینی وێنەکان بە قەبارەی گەورە کرتە لە سەر ئالبوومەکە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 795 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact