. . . .


10 Feb 2013

بەشداری نوێنەرایەتی حدک لە ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەح


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی فێوریە ی ٢٠١٣ی زایینی، هەیئەتێکی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوئێد، پێکهاتوو لە هاوڕێیان محەممەد ئیسماعیلی، قاسم قازی، ئارێز ڕەمەزانی و ئازاد ئیبراهیمی بەشداریی ڕێ و ڕەسمی ساڵیادی دامەزرانی کۆمەڵە یان کرد. هەیئەتی ناوبراو لەو یادەدا کە لە لایەن کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران،ەوە پێکهاتبوو، وێڕای چاوپێکەوتن لەگەڵ نوێنەرایەتی بەشێکی بەرچاو لە هێز و لایەنە سیاسیەکانی کورد لە پارچەکانی جیاوازی کوردستان و هێندێک لە کەسایەتیە سیاسیەکانی کورد، پەیامی پێرۆزبایی حیزبی دێموکراتی یان پێشکەشی هاورێیانی کۆمەڵە و بەشدارانی ڕی و ڕەسمەکە کرد.
پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستان کە لە لایەن هاورێ محەممەد ئیسماعیلیەوە پێشکەش کرا، وێرای پیرۆز بایی گەرم بە بۆنەی ساڵرۆژی دامەزرانی کۆمەڵەوە، هەڵگری بانگەوازی تەبایی و رێکخستنی ڕیزەکانی تێکۆشەرانی خەباتی نەتەوایەتی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو، بە تایبەتی لە هەل و مەرجی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی دا کە بوو بە هۆی ڕەزامەندی زۆربەی بەشدارانی ڕێ و ڕەسمەکە.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی سوید
١٠-٢-٢٠١٣
hdk-komala1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 894 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact