. . . .


10 Feb 2013

کۆنفڕانسی پارتە کوردستانییەکان لە بریتانیا یادی ٦٧ سالەی دامەزران??


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی شەممە رێکەوتی٩ی جانیوێری ی ٢٠١٣ی زایینی کاتژمێری ٤ی پاشنیوەرۆ، بە ئامادە بوونی نوێنەری حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان و کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردستانیانی نێشتەجێی بریتانیا، لە بنکەی کۆمکار لە شاری لەندەن، حیزبەکوردستانییەکان یادی ٦٧سالەی کۆماری کوردستانیان بەرز ڕاگرت. سەرەتا لەلایەن پێشکەش کاری بەرنامەکەوە بەخێر هاتنی میوانان کرا و پاشان بە پاراستنی یەک خولەک بێدەنگی ڕێز لە شەهیدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کورد و کوردستان گیرا، بە دوای ئەو دا سرودی ە دوژمن شکێنی ئەی ڕەقیب بەرنامەکە دەستی پێکرد.
ئینجا پەیامی کۆنفڕانسی پارتە کوردستانییەکان لەلایەن بەرێز کاک خسرو ئاژگەیی ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ئەم کۆمیتەیە پێشکەش کرا. ئەم کۆنفڕانسە پێك هاتووە لە ١٨ حیزب و لایەنی سیاسی هەرچوار پارچەی کوردستان.
بە دوای ئەو دا پەیامی بزوتنەوەی کۆماری خوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و چەند پارچە موزیک و شیعر و پەخشان پێشکەشی ئامادە بووان کرا. پاشان بە شیرینی و خواردنەوە میوانداری لە ئامادە بووان کرا.
دوا پەیامی ئەو ڕێوڕەسمە، پەیامی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدڕاڵ بوو کە لایەن ڕەحیم بەندوی ڕێکخەری گشتی کۆنگرەوە پێشکەش کرا.
بەشی کۆتایی ئەم یادە بە دەنگی هونەرمەندان شۆرش ئیبراهیمی، خالید جەمالی و حەبیب موردا مەنش و گەڕێ هەڵپەڕکێی ئەویندارانی ڕزگاری سەربەستی کوردستان تا کاژمێر ٩ شەو درێژەی کێشا و لە ناو خۆشی و شادی بەشداران دا کۆتایی پێ هات. پێویست بە ئاماژەیە کە ئەو هونەرمەندانە خۆبەخشانە بەشداری ئەم یادەیان کرد کە لەلایەن کۆنفڕانسی پارتە کوردستانیەکانەوە رێزیان لێگیرا.
١٠/٢/٢٠١٣
کۆنفڕانسی پارتە کوردستانیەکان لەبریتانیا

بۆ بینینی وێنەکانی بە قەبارەی گەورە کرتە لە سەر ئالبومەلەکە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 987 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact