. . . .


10 Feb 2013

به‌شداری هه‌یئه‌تێکی حدک له‌ سمینارێک کە بۆ سەرۆکی دەزگای خێر خوا


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 2013/02/09 کاتژمێر ٢ی دوانێوەرۆ هه‌یئه‌تێکی کومیته‌ی دانمارک،ی حیزبی دیموکراتی کوردستان، پێکهاتوو له‌ به‌رێزان: خالید ڕەواندوست، یوسف په‌ری و ڕەشید قازی، به‌شداری کۆرێکیان کرد کە لە لایەن فدراسێۆنی کۆمەلە کوردییەکان لە دانمارک، بۆ ىه‌ریز شێخ عەزیز بەرزنجی سەرۆکی دەزگای خێر خوازی بارزانی پێکهاتبوو. شایانی باس کردنە کە سەرۆکی دەزگای خێر خوازی بارزانی لەم کۆرە دا تیشکی خستە سەر لایەنە جۆراوجۆرەکانی کارو چالاکییەکای ئەو دەزگا خێرخوازییە و لە سەر ئەوە پێداگری کردەوە کە ئەوان دەزگایەکی بێ لایەنن و بە بێ لە بەر چاو گرتنی بیروباوەڕی سیاسی و ئاینی تاکەکان و تا ئەو جێگایەی لە دەستیان بێت یارمەتی بێ دەرتانان دەدەن و ئامانجیان تەنیا خزمەت بە خەڵکی کەم داهات و فەقیر و لێ قەوماوە.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی دانمارک
xerxwazi.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 836 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact